پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

كۆبوونەوەی حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان بۆ دەستنیشانكردنی چالاكییەكانی پلانی كاری حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 1325 و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
بە ئامادەبوونی د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتەكان و رێكخراوەكانی ژنان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی 1325 و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش دەستی بەكارەكانی كرد، كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم كۆبوونەوانە بە بەشداری نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی ژنان و ئاژانسی UN-Women بەڕێوەدەچێت.
تیایدا باس لە رۆلی رێكخراوەكان لە جێبەجێكردنی بڕیاری 1325 و پلانی هەرێمی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەو شێوازی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن و پلانی كاری داهاتوو دەخرێنەڕوو.
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا د. خانزاد ئەحمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دووپاتی كردەوە: هەوڵ و كۆششەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن بۆ گەشەپێدانی رەوشی خانمان لە هەموو رووێكەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی بڕیاری 1325 و پلانی ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش، بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان. ئەم كۆبوونەوانە دوو رۆژ دەخایەنن.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: