پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

پەروەردەى سێکسى

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
داکۆکی,
رووداوە راستەقینەکانی ژیان دەبنە وانە و دەبێت لەسەر بنەمای ئەو ڕەهەندە چارەسەر بدۆزینەوە، لە کاتی نەتوانینی بنبڕکردنی بەلایەنی کەمەوە بەشێکی چارەسەر بکەین..
لەم ماوەیە زۆرترین نامەو ئەو کێشانەی ئاراستەم دەکرێن هەمان بەسەرهاتە، ئەمەش نمونەیەکە لەمانە:
کچیک:دکتۆرە گیان دەمەوێت پشکنینی پەردەی کچێنیم بۆ بکەی؟
وەڵام :لەبەر چی؟
وەڵامی دامەوە :دکتۆرە کە تازە گەیشتبوومە تەمەنی هەرزەکاری یەکەم سوری مانگانەم بینی و زۆر ترسام، نەم زانی ئەو خوێنە چییە و چۆن خۆم خاوین بکەمەوە و لەناو خانەوادەی ئێمە شەرمە باسی بابەتێکی لەو شێوەیە بکرێت، بۆیە منیش بە هاورییەکی نزیکم گوت کە بارودۆخێکی بەم شێوەیەم بەسەر هاتووە، ئەویش بە شێوازێکی ناتەندروست ڕێنمایی کردم ، لە ئێستادا کە گەیشتوومەتە ئەو تەمەنە ئامادەیی هاوسەرگیریم نیە سەرەڕای ئەوەی داواکاریم زۆرە چونکە لەوە دەترسم لە تەمەنی هەرزەکاریم لەژێر ڕێنمایەکانی هاوڕێکەم زیانمگەیاندبێتە پەردەی کچێنیم
ئەوەی جێگای تێڕامان و سەرەنجە لای من وای بۆ دەچم چیرۆکی ئەو کچە تاکە چیڕۆک نەبێت لە کۆمەڵگای ئێمە دا، چونکە تاوەکو ئێستا نەتواندراوە دەست لەسەر برینەکان دابندرێت و خاڵە جەوهەریەکانی ئەو کێشەیە دەستنیشان بکرێت، لەبەر ئەوەی پەروەردەی بەشێک لە خێزانەکانی ئێمە لە سەرەتاوە نادروست بوە گرێدراوی کۆمەڵێک نەریت و عورفی بێبەهان هەر ئەمەشە وایکردووە کچێک لەبەر ترس و شەرم پەنا بباتە بەر هاورێیەکی هاوتەمەنی خۆی و جورئەتی ئەوەی نەبێت بتوانێت ڕوو بەڕو لەگەل ئەندامێکی خێزانەکەی باس بکات.
سەرەتا پەروەردەی سێکسی(التربیة الجنسیە) شتێکی هەڵە نییە ئەگەر بەپێی تەمەن و لە چوارچیوەیەکی زانستی سنوردار کە لەگەل کۆمەلگا بگونجێت بدرێتە منداڵەکان.. باشە چ کارەساتێکی گەورەیە کە مندال بگاتە تەمەنی هەرزەکاری و ئامادەت نەکردبیت بۆ ئەو قۆناغە هەستیارە!!
لەبەر ئەوەی مرۆڤ بەپێی قۆناغەکانی تەمەنی گۆڕانکاری فسیۆلۆجی لە جەستەی ڕوودەدات، کە ئەمەش بێگومان ئەرکی خێزانەکان و پەروەردەیە زانیاری لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە بەتاک بدات بەبێ لەبەرچاو گرتنی ترس و شەرم،
مەبەستمان لە پەروەردەی سێکسی زۆر شتی زانستی وا دەگرێتە خۆی، ئەگەر فێری منداڵەکانمان بکەین لەوانەیە لە هەڵەی زۆر گەورە بەدوور بکرێتەوە و لەوانەیە ریژەی گێجەلی سێکسی و دەست درێژی سێکسیش سنوری بۆ دابنریت، هەندیک نمونەی پەروەردەی سیکسی کە دایکان زۆر پەیوەندیم پێوە دەکەن و نامەم بۆ دەنێرن چۆن لەگەڵ منداڵەکانمان دەست پێبکەن:
لەتەمەنی ١-٣ سال مندال دەبێت ناوی شوینە هەستیارەکانی خۆی بزانیت بە ناوی راستی نەک ناوی خوازراو، ئەوە منداڵە لەزۆر شت دەپاریزیت.
لە تەمەنی ٣ سال مندال دەبیت بزانیت کە شوینی هەستیارەکانی کور و کج جیاوازە بە ناوەوە فیری منداڵەکەت بکە.
لەتەمەنی ٣-٦ سال زۆر بەسەرەتایی بیرۆکەی زیاد کردنی بۆ باس دەکەی بۆ نمونە پێی دەڵێی چۆلەکە نیرو مێی هەیە و مندالیان دەبیت و بۆی ڕوون بکەوە ئەمە بۆ بەردەوام بوونی ژیانە.
لە ٦-٩ سال هەندیک بیرۆکەکە فراوانتر بکە لای وەک ئەوە لە رووەک زیادبوون جۆن روودەدات و لە گیانەوەر جۆن روودەدات.
لەدوای ئەوەی مندالەکەت نیشانەی هەرزەکاری لی بەدەرکەوت ئینجا ئەرکی سەرشانتە وەک دایک و باوک لەو قوناغە دەستی بگریت و ئامادەی بکەی لەرووی جەستیی و دەروونیەوە سادەترین نمونە باسی سوری مانگانەی بۆ بکە کە جییە و جۆن خۆی خاوین دەکاتەوە.ئەو زیپکانەی لەسەر دەم و جاوی دیت جۆن ئاگاداریان دەبیت و لەرووی دەروونیەوە بەهەمان شیوە بۆنمونە جۆن پیی بلیی کە هەستت دەگۆریت لەو تەمەنە ئەوە ئاساییە بەلام هەستەکانت تەنها بە دایک یان باوکت بلی ،یان کەسیکی وەک خوشک یان برای گەورە واتا ئەو مندالە بازنەیەکی دلنەوایی بۆ دروست دەکرێت لەناو خیزانەکەی…
بنەمای هەر گۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو تاکێکی پێگەیشتووە، بەپلەی یەکەم ئەرکی پەروەردە کردنی تاکیش دەکەوێتە ئەستۆی خێزان(دایباب)، دواتر ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی ناوەندە پەروەردەی و فێرکاریەکان، ئەوەی مەبەستم بوو لە وروژاندنی ئەو چیڕۆکە خستنەڕووی دیاردەیەکی ناتەندروستی پەروەردە کردنە لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە پێویستی بە ڕاستکردنەوەیە.
د. دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکئ دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: