پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

چارەسەرکردنی پێداویستی و مافەکانی ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و ئومێد پێبەخشینیان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
چالاکیەکان, دهۆك, شاریا, شێخان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ,
دهۆك- دوای چەند ساڵێك لە ڕزگاربوونیان لە ژێر دەستی داعش زیاتر لە ٤٠٠ ژنی ڕزگاربوو هێشتا لە کەمپەکانی ئاوارەکان ماونەتەوە و لە هەولدان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان. ئەوان خەون بە داهاتوویەکی باشترەوە بۆ خۆیان و خێزانەکانیان دەبینن و بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن لە کۆمەڵگایەکدا کە ڕێز لە مافەکانیان بگرێت و دڵنیابێت لەوەی کە دەرفەتی سەرکەوتنیان هەیە.
ئەو ئافرەتە ئێزیدییە ڕزگاربووانە لەبیر ناکرێن و چارەسەرکردنی پێداویستی و مافەکانیان و یارمەتیدانیان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان یەکێکە لە ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و بە هیواکردنیان .
بەشێك لەو ڕزگاربووانە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا لە وۆرکشۆپێکدا لە دهۆك لە ٣١ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢ کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی کۆماری کۆریا و پێکەوە لەگەڵ Kvinna till Kvinna , emmaorganization , Dak Organization ، @Joint Help for Kurdistan . ڕێکخرابوو، نیگەرانی و خەونەکانیان باس بکەن. ئامانجی ئەم وۆركشۆپە یەك ڕۆژە پەرەپێدانی دیدگایەکی درێژخایەن و نەخشەڕێگا بوو بۆ چارەسەرکردنی پێداویستی و مافەکانی ژنان.
خاتوو ئانێت لیت ڕاوێژکاری باڵای پاراستنی ژنان لە یونامی چەند دەستپێشخەرییەکی ئیلهامبەخشی لەگەڵ ڕزگاربوواندا باسکرد کە لەلایەن ژنانی ڕزگاربووی توندوتیژی سێکسی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەبرێن لە ڕواندا تا یوگۆسلاڤیای پێشوو نیپاڵ و ئۆکرانیا،.هاوکات لە گەڵ بەژداربووان مادەکانی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەبارەت بە ژنان و ئاشتی و ئاسایش خستەڕوو .
بەشداربووان پێداوستییە هەنۆکییەکانیان بەرزکردەوە وەك پشتیوانی تەندروستی دەروونی و جەستەیی و باشترکردنی و دۆخی ژیان و گواستنەوە لە چادرەکانی کەمپەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی و هەلی کارو چاودێری ڕۆژانە بۆ منداڵەکانیان بۆ خولی خوێندن و پەروەردەیی هەروەها هەندێکیان جەختیان لە خواستی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانە کردەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئامادەیی و خوێندنی باڵا. یەکێکیان ووتی: “دەبێت ڕزگاربووان بەبێ جیاوازی ماف و دادپەروەری خۆیان بەدەستبهێنن”.
هەروەها بەشداربووان باسیان لە تواناو و لێهاتووییەکانیان کرد کە دەیانەوێت پەرەی پێبدەن بۆ ئەوەی داهاتی خۆیان بەدەستبهێنن و لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆ بن. هەروەك دوو خوشك ڕوونیان کردەوە کە شارەزاییان هەیە لە درۆستکردنی شیرینی و ئارەزووی کردنەوەی شوێنێك دەکەن کە شیرینی دروستکراوی ماڵەوە بفرۆشێن. بەشداربوویەکی دیکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە حەز دەکات سەنتەری چاودێری ڕۆژانە بکاتەوە چونکە توانای چاودێریکردنی منداڵانی هەیە.
هەروەها کارامەیی و تواناکانی دیکە کە دەستنیشانکران بریتی بوون لە هۆشیارکردنەوەی کەسوکار و کۆمەڵگاکان سەبارەت بە مافەکانی ژنان و داکۆکیکردن لەم مافانە وە هەروەها لەسەر پرسی کەسانی ونبوو.” خەونی من ئەوەیە ببمە پارێزەر چونکە ئازاری ڕزگاربووان دەزانم و دەمەوێت مافەکانیان بپارێزم من دەمەوێت ڕێگری بکەم لە دزینی مافی ژنان و کچان” یەکێك وتی “خەونم ئەوەیە فێری خوێندنەوە و نووسین بم بۆ ئەوەی بتوانم ڕۆمان بنووسم. دەمەوێت بنووسم بۆ ئەوەی دەنگی گەلی [ئێمە] لە هەموو جیهاندا ببیسترێت و مافەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە”.
خاتوو لیت هانی ژنانی دا کە کاربکەن لە گەڵ ڕزگاربووانی دیکەی کەمپەکەدا و پێکەوە پەرە بە بیرۆکەکانیان بدەن. ئاماژەی بەوەشکرد “چالاکی و ئیرادەیان بە دڵنیاییەوە خەونەکانیان بەدی دێنێت ” ئاماژەی بەوەشکرد یونامی بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ Kvinna till Kvinna ، Emma Organization Dak و Joint Help for Kurdistan بۆ جێبەجێکردنی ئەو بیرۆکانەی کە بەشداربووان خستیانە ڕوو. یونامی داکۆکی لە #ڕزگاربووان دەکات.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: