پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

Standard Post with Image

ڕێبازێکی گشتگیر بۆ تەندروستی دەروونی

لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆمپانیای ARQ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ڕێکخست کە یادی ٥٠ ساڵ هاوبەشکردنی زانیاری لەسەر زەبر و زەنگی دەروونی کردەوە. پزیشکی دەروونی بەیان قادر ڕەسوڵ لەنێو چوار پانێڵستدا بوو کە لەلایەن کۆمپانیای ARQ International بانگهێشتکرابوون بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بە زەبر و زەنگی دەروونی لە شوێنەکانی ململانێدا باس بکات. ڕێبازێکی گشتگیر بۆ تەندروستی دەروونی […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

بەیاننامەی ناڕەزایی

بۆ بەرێز: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرێز:سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرێز: ئەنجوومەنی دادوەری ب: بەیاننامەی ناڕەزایی بۆ رای گشتی كوردستان رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، شەرمەزاری كوشتنی (فەیروز ئازاد) دەكات كە لەنێو ماڵەكەیدا لە شیرینی خەو، لەلایەن باوك و برا و چەند كەسێكی نزیكی لەناو خێزانەكەی لەرۆژی چوارشەممە 17ـی نیسانی 2024 لە هەولێر كوژرا. […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال

عەدالەت عومەر ……………………… سبەی ١٤/٤ رۆژی یادەوەری شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفالە، لەو رۆژە سەخترین وێرانکاری و تاڵان و زۆرترین کەس بێسەروشوێنکران، کە شاڵاوی ئەنفالی سێیەم لە گەرمیان بوو. جینۆسایدی ئەنفال لە مانگی شۆباتی ١٩٨٨ تاکو ٦ ئەیلولی ١٩٨٨ لە سەرتاسەری کوردستان بێ جیاوازی ئایین و رەگەز و تەمەن دژی نەتەوەی کورد لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاو ئەنجامدرا. […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

له‌ رۆژی جیهانی ژنان، تێده‌كۆشین له‌ پێناو به‌دیهێنانی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ كوردستاندا

ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا چالاكیه‌كانی رۆژی جیهانی ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌ هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی ئاڵنگاری و هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی دادگای فیدراڵیه‌وه‌ هه‌موو تواناكانی خستۆته‌ گه‌ر بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م دادگایه‌ هه‌ره‌شه‌ی جیدیه‌ بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه‌كانی ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان. له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

له‌ 8ی ئاداری 2024دا

كاوه‌ مه‌حموود هه‌ڵكشان و داكشانی ڕه‌وشی دۆزی ژنان وپرۆسه‌ی تێكۆشان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی له‌ نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پرۆسه‌ی مۆدێرنه‌ و ڕۆشنفكیری و عه‌قلانیه‌تی به‌ خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، هه‌رچه‌نده‌ تیایاندا باس له‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ بۆ دیموكراسی و گه‌شه‌پێدان بكرێت وه‌ك له‌ هه‌ندێك له‌ نموونه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌وانه‌ش كوردستانی خۆمان، هه‌رده‌م شوناسێكی به‌رچاوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ بواری خه‌باتی ژنان […]

زیاتر بخوێنەوە

بەرنامەی ئێمە بەرنامەی رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

لە ئەلقەی ئەمجارە، گفتووگۆ دەکەین لەبارەی کاریگەری خەتەنەکردن لەسەر رەوشی تەندروستی و سێکوالێتی ژن. بە میوانداری د.نگین جەعفەر پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون، ماستەر لە سێکسۆلۆژیا

زیاتر بخوێنەوە

راهێنانی ئاسایش و سەلامەتی بۆ کارمەندانی رێکخراوی ئێمە بەرێوەچوو

رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەهاوکاری میدیکا مۆندیال راهێنانێکی دوو رۆژەی بۆ کارمەندانی بەرێوەبرد، بە ئامانجی ئاشنابوونیان بە پرۆسەی خۆپارێزی و چۆنیەتی خۆپاراستن لە بەربەست و کێشانەی لەکاتی کارکردن رووبەرووی دەبنەوە، دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردن. راهێنانەکە لەلایەن راهێنەری شارەزا لەبواری ئاسایش و سەلامەتی وترانەوە. medica mondiale e. V.

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

سیمیناری هۆشیاریی لەبارەی ماف و تەندروستی زایندەیی

پەیمانگەی ئایندە میواندارێتی لە ڕێکخراوی (ئێمە) کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمیناری هۆشیاری تەندرووستی و کۆمەڵایەتی بە قوتابیان. لە سیمینارەکەدا چەندین بابەتی گرنگ و سەردەمیانە تاوتوێ کرا و قوتابیان بەشداربوون لە گۆڕینەوەی ڕاو بۆچوونیان لەبارەی تەوەرەکانەوە. لەکۆتایی سیمینارەکەشدا لەلایەن سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری م (هێڤی احمد عبداللە) سوپاس و پێزانین بەخشرایە هەر یەک لە راهێنەرانی ڕێکخراوەکە. ئەم […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

ئامادەبووانی كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان سەردانی پارێزگاری دهۆك دەكەن

رۆژی 10ـ شوبات 2024، لە شاری دهۆك، ئامادەبووان و ئەندامانی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان، لەلایەن د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، پێشوازییان لێكرا. كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بریكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، چەندین بەرپرسی دیكەی حكوومی و پارتە سیاسیەكان و […]

زیاتر بخوێنەوە
Standard Post with Image

راهێنانی راهێنەران بۆ كەمكردنەوەی تەنگەژەی دەروونی

رێكخراوی میدیكا مۆندیال بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، ڕاهێنانێکی سێ رۆژەی بۆ(ڕاهێنانی ڕاهێنەران لەسەر بابەتی چاودێری ستاف بۆ ڕێکخراوەکان لە ناوچەکانی دوای جەنگ ) .بۆ کارمەندانی چاودێری ستاف و دەستەی بەڕێوەبردن، ئامانجی ئەم ڕاهێنانە بۆ تێگەشتن و بەکار‌هێنانی بیردۆزی هەستیاری تەنگەژەی دەروونی و زەبری دەروونی بۆ بەرەوپێشبردنی چاودێری کارمەندان لە ڕێکخراوی ئێمە […]

زیاتر بخوێنەوە