دیانا سندی یه‌كه‌م ئه‌ندازیاری كورد له ناسا كه چه‌ند ڕۆژێكه میدیا عێراقییه‌كان وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دروه‌شاوه سه‌یری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و كورده و خه‌ڵكی زاخۆیه.
دیانا سندی، یه‌كه‌م ئه‌ندازیاری عێراقی كورده كه له ناسا كار ده‌كات و له ساڵی 2018ه‌وه وه‌ك ئه‌ندازیاری گه‌شه‌پێدان له ئۆربیتی ڤێرجن كاری كردووه، هه‌روه‌ها پێشتر وه‌ك ئه‌ندازیاری دڵنیایی جۆری له سپه‌یس مایسیۆ 2016-2017 له‌كاركردن به‌رده‌وام بووه.
دیانا سندی له به‌غدای پایته‌خت له‌دایكبووه
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ كردووه له ساڵی 2013 تا 2014 یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیای سی ۆرڵد بووه له ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها به‌شداریشی كردووه له ڕوونكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ته‌له‌سكۆپی “جه‌یمس وێب” كه دنیا چاوه‌ڕێی ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان.
پێگه‌ی بۆشایی ئاسمانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و خانمه كورده نوسیوویه‌تی، “دیانا سندی ئێسته بوو به یه‌كه‌م ئه‌ندازیاری عێراقی گه‌نج كه له بواری په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی ئاشتیانه بۆ گه‌ڕان به‌دوای بۆشایی ئاسمان و دروستكردنی بزوێنه‌ری مانگی ده‌ستكرد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا (ناسا) كار ده‌كات.”
ڕوون كراوه‌ته‌وه، “دیانا سندی له به‌غدای پایته‌خت له‌دایكبووه، له ساڵی 2008 رووی له لۆس ئه‌نجلۆس كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2017 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری كیمیایی به‌ده‌ستهێناوه، دواتر یه‌كه‌م كاری خۆی له بواری دروستكردنی موشه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌دوای بۆشایی ئاسمان و بزوێنه‌ری مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌ست پێ كردووه.”
سندی خۆی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له سۆشیال میدیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت، “نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چوومه ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها له زانكۆی كالیفۆرنیای سان دیێگۆ ئه‌ندازیاری كیمیاییم خوێندووه، له كاتی گه‌شته‌كه‌مدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه بوومه‌وه، له‌وانه‌ش ته‌حه‌دای فێربوونی زمانی ئینگلیزی و سه‌ختی پسپۆڕییه‌كه كه زۆرێك له كچان ناگرێته‌وه، وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكیش هه‌ستێكمان پێده‌به‌خشێت، وه‌ك ژن، كه ئه‌م بواره پارێزراوی پیاوانه، به‌هۆی درێژی كاته‌كانی كاركردن و و پێویستی به ماندووبوونی جه‌سته‌یی، به‌ڵام من بڕیارم جابوو كه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ختییانه‌دا زاڵ بم، له سۆز و ته‌ماح و خۆ دووپاتكردنه‌وه به‌رده‌م بوو تا سه‌ركه‌وتم”.
دیانا ئێسته له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤێرجن ئۆربیت كارده‌كات، وه‌ك ئه‌ندازیارێك بۆ په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی پاڵنه‌ر، له پڕۆژه‌یه‌كی موشه‌كدا به‌ناوی Launcher One كه تایبه‌تمه‌نده به كه‌می تێچووی دروستكردنی، هه‌روه‌ها توانای گواستنه‌وه‌ی مانگی ده‌ستكردی هه‌یه له هه‌ر شوێنێكی جیهانه‌وه. زۆربه‌ی موشه‌كه‌كانی بۆشایی ئاسمان به شێوه‌ی ڕاست هه‌ڵده‌درێن، به‌ڵام مووشه‌كی لانچه‌ر یه‌ك پێشێلیان ده‌كات به توانای هه‌ڵدانی له ژێر باڵی چه‌پی فڕۆكه‌ی بۆینگ 747، ئه‌م فڕۆكه‌یه مووشه‌ك و مانگه ده‌ستكرده‌كان له هه‌ر شوێنێكی جیهانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ بۆشایی ئاسمان، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به جێگیركردن بكات سه‌كۆی هه‌ڵدانی ڕاست.