پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

یاسایەكی گرنگ و قۆناغێكی هەستیار سەرنجێك لەسەر یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی دژ بە خێزان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, ژن و ئاشتى, نوێکراوەتەوە,
هانا شوان
قسەو باس لە ئاستێكی دیاریكراودا لەسەر یاسای بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی لە ترۆپكدایە و خودی یاساكەش لە مەترسیدایە ،لە ئێستادا رەشنوسێكی نوێ‌ كەبەشێكی یاسا كۆنەكەی تێدایە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە ئەگەرچی كۆدەنگیەكیش لەسەر ئەوە هەیە یاسا كۆنەكە بە چاكسازیەوە بخرێتە پارلەمانەوە، لە هەردوو ئەگەرەكەشدا كۆمەلێك كەلێن هەیە، یەكەم كەلێن ئەوەیە كە زۆربەی رێكخراوەكان و شەقامی كوردی ئاگادار نەبون و نین لەو رەشنووسە نوێیەی كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆكراوەو كەلێنی زۆری تیایە ،كاتێك شەقام ئاگای لە یاسایەك نەبێت كە پەیوەندیدارە بە هەستیار ترین یەكەوە هەیە كە خێزانە ئەمە كەلێنێكی گەورەیە، پێویست بوو كە لایەنە حكومیە پەیوەندیدارەكان هەلمەتی ناساندن و هەلسەنگاندنی رای شەقامیان ئەنجام بدایە نەك بەو شێوەیە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت. كەلێنی دووەم لەسەر ئاستی رێكخراوەییە دەبوو لیژنەی ئامادەكاری رەشنووس بەرلە خوێندنەوەی یەكەم پرس و رای تەواوەتیان بەرێكخراوەكان لەسەرتاسەری هەرێم بكردایە كە نەكراوە بەلكو بە پێچەوانەوە رێكخراوەكان خۆیان سەرەرای تێپەراندنی خوێندنەوەی یەكەم هەولەكانیان چر كردۆتەوە بۆ ئاگادار بوون وچاكسازی كردن لەیاساكەداو رێگری كردن لە تێپەراندنی یاساكە .
هەولەكان پەرۆشی پێوە دیارە جگە لەئەوەش سەرۆكی پارلەمان ژنێكی پر ئەزموون و دركی تەواوی هەیە بە یاسا پەیوەندیدارەكان بە ژنانەوە دلنیام بەرپرسانە مامەلە دەكات دەمێنێتەوە ئەوەی كە كەسانی خەمخۆرو دلسۆزی كۆمەڵگە و رێكخراوو میدیاو كۆمەلگە یەكدەست و یەكدەنگ بین بۆ ئەوه ی ئەم قۆناغە مێژوویە پرلە بەر پرسیارێتیە تەی بكەین ئەگەر هەیە ناوی یاساكە گۆرانگاری بەسەردا بێت.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: