هه‌شته‌مین دیداری شانۆی كوردی “یۆتۆبۆری” به هه‌وڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی یۆتۆبۆری له شاری یۆتۆبۆری له سوید به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌شته‌مین دیداری شانۆی كوردی به دروشمی “به‌سه ژن كوشتن له كوردستان” و به نمایشی شانۆگه‌ری “مه‌رگی ئاو” سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی رۆژی 20ی ئه‌م مانگه به‌رێوه‌چوو كه ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆرییه له نووسینی “یه‌ڵدا حوسێن” و ده‌رهێنانی “به‌كر ڕه‌شید”ه كه تیایدا “كامه‌ران كه‌مال” و “ئه‌رینا موحه‌مه‌دی” ڕۆڵیی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
شانۆگه‌ری “مه‌رگی ئاو” له لایه‌ن هۆگرانی هونه‌ری شانۆ و هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا به شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسانی هه‌شته‌مین دیداری شانۆی كوردی “یۆتۆبۆری” ئیزنیاندا كه له هه‌ر ڕۆژه و دووجار، ئه‌م شانۆگه‌ریه نمایش بكرێت.
شانۆگه‌رییه‌كه ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌ی له هه‌رێمی كوردستان گێراوه‌ته‌وه كه كوشتنی “ماریا سام”ه كه له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا و رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه
دیداریی ئەمساڵی شانۆی کوردی “یۆتۆبۆری” به سه‌رۆکایه‌تی بەشی هونەری “عیزه‌ت ڕه‌ئووف” و هەروەها به سه‌رپه‌ڕه‌شتی سەرۆکی کۆمەڵە “شەمال ئیبراهیم” و بەرپرسی ئیداری دیدار