پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

كۆنسڵی گشتی ئەڵمانیا شاندێكی یاوەری سەردانی ئێمە-یان كرد

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, چالاکیەکان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

دوێنێ 18ـی ئۆكتۆبەری 2023 كۆنسڵی گشتی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری سەردانی رێكخراوی ئێمەیان كرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی كاركردنی رێكخراوی ئێمە لە بواری ژن و خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی و یاسایی بۆ رزگاربووانی دەستی داعش، ئاگاداربوون لە رەوش و گرفتەكانیان.
شاندی یاوەری كۆنسڵی ئەڵمانیا هەریەك لە فلۆریان هەسڵەر، وەزیری دەوڵەت بۆ هەماهەنگی سیاسی و ئەوروپا، لیزا ستینگڵ، لە بەشی چاكسازی كۆچبەری.
شاندی میوان لە لایەن هەریەك لە(د.بەیان گەڵاڵی-لەرێگەی سكایپ، رووخۆش ئیسماعیل، گوڵچەن شووكر)، لە ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی ئێمە پێشوازییان لێكرا.
وەفدی میوان وێرای دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە ستافی رێكخراوی ئێمە، هیوای بەردەوامی لە كاركردنیان وەك رێكخراوێكی ژنان خواست.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: