پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ئێلینۆر مارکس دامەزرێنەری سۆشیاڵیست فێمینیزم

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, نوێکراوەتەوە,
وەرگێران: گەلان جەبار
ئێلینۆر مارکس بچوکترین کچی کاڕڵ مارکس بوو، ناوی تەواوی جێنی جوڵیا ئێلینۆر مارکسە، لە 16ی کانوونی دووەمی ساڵی 1855 لە دایک بووە، ئێڵینۆر بە “تەسی” ناسرابوو لەناو خێزانەکەیدا، ئێلینۆر فێمینیست، سۆشیاڵیست، جۆڕناڵیستی و هاوکاتیش وەڕگێڕیش بوو، لەگەڵ کۆی ئەمانەش چالاکوانێکی چاونەترس و تیۆریزانێکی سیاسی بلیمەت بوو، خەباتی دەکرد بۆ سۆشیاڵیزم نەک تەنها وەک ئایدیایێکی تیۆری، بەڵکو وەک سیاسەتوانێکی ڕاستەقینە، ئێڵینۆر لە هەژاریدا ژیاوە لەگەڵ باوکی “کاڕڵ مارکس” ئێڵینۆڕ وازی لە کۆڵێج هێناوە لەبەر ئەوەی سیستەمی پەروەردە زۆر پەیتریارکانە (نێرسالارانە) و پرۆوکیاڵ (کڵێسەیی) بووە، بەڵام لیزی بێرنز هاوسەری فرێدریک ئەنجڵس و فرێدریک ئەنجڵس لە خوێندن یارمەتیان داوە، ئێڵینۆر لە ئێدیت و وەرگێڕان یارمەتی باوکی داوە، هەروەها بەژداری لە جوڵانەوەی چینی کرێکاراندا کردووە و درێژەی بە ڕێگای باوکی داوە و، بەردەوام بووە لە شەڕکردن بۆ کۆمیونیزمی نێودەوڵەتی، ساڵی 1884کۆمەڵەی سۆشیاڵیستی دامەزراندووە، زۆریش جەختی لەسەر ئازادی ژن و مافی منداڵان کردۆتەوە، یەکەم سەرکردەی دیاری(trade unionism) بازرگانی یەکێتی خوازی (بەتایبەتەی هی کرێکاران)بوو.
ئێلینۆر فێمینیزمی هێناوەتە نێو جەڕگەی جوڵانەوەکانەوە، فەلسەفەکەی لەبارەی سۆشیاڵیست فێمینیزم پوختکراوەتەوە لە تێڕوانینێکی سۆشیاڵیستانە بۆ پرسی ژن، لە کتێبێکدا باسی لەوە کردوە کە پێویستە ژنان و پیاوان بەیەکەوە کاربکەن بۆ زاڵبوون بەسەر چەوساندنەوەی ژنان، و ئازادی فێمینیست کە مەرجی سەرەکیە بۆ وە دەستهێنانی سۆشیاڵیزم، ئێلینۆر بە یەکەم مارکسیست فێمینیزم و ژنێکی ڕادیکاڵش دادەنرێت.
سەرچاوە:
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: