پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە مافی ژنان-كوردستان بەشداری دووەمین دیداری ئاشتی بۆ ژنانی ئێزیدی لە لالش كرد

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, پاراستن, جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, دهۆك, شێخان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ,

رۆژی 11ـی شوبات 2024 لە شێخان، نوێنەرانی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە مافی ژنان-كوردستان، بەشداری دووەمین دیداری ئاشتی بۆ ژنانی ئێزیدی لە لالش كرد، شاندی هاوپەیمانی لەلایەن خانمی یەكەمی ئێزیدی- میان خاتوون، پێشوازییان لێكرا.
دیدارەكە بە ئامادەبوونی د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی خانمان و گەشەپێدان، تاڤگە عومەر رەشید، بەرێوەبەری گشتی لە دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ، فێنك شەفیق، بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، ژنانی پارتە سیاسی و چالاكوانان لە هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر، بەرێوەچوو.
ژنانی ئامادەبوو “ئاشتی و پێكەوەژیان و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی” پەیامی هاوبەشیان بوو، دووپاتیان كردەوە، پاراستنی شوناس و ناسنامە پێش هەموو بابەتێكە كە ژنانیش ئەو ئەركە دەگرنە ئەستۆ و بەشدارن لە داكۆكیكردن لە مافەرەواكانیان.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: