پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ئامادەبووانی كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان سەردانی پارێزگاری دهۆك دەكەن

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
داکۆکی, ژن و ئاشتى, هەواڵ, هەولێر,

رۆژی 10ـ شوبات 2024، لە شاری دهۆك، ئامادەبووان و ئەندامانی هاوپەیمانی داكۆكیكاران لە ژنانی كوردستان، لەلایەن د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، پێشوازییان لێكرا.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بریكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، چەندین بەرپرسی دیكەی حكوومی و پارتە سیاسیەكان و چالاكوان و مامۆستای زانكۆ بەرێوەچوو.
لەمیانەی كۆبوونەوەكە، پارێزگاری دهۆك، رۆڵی ژنی كوردستانی بەرز نرخاند، لەوەی هەمیشە ئازایانە ئازاد بوون، ئەوەی خستەڕوو لە پارێزگاری دهۆك كار لەسەر ئەوە دەكەن رێژەی ژن لە بەرێوەبەرایەتیەكانی سەر بە پارێزگای دهۆك.
وەفدی میوان، بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی گشتی هاوپەیمانی داكۆكیكارانی ژنان لە كوردستان خوێندەوە.
هەمووان هاوڕا و كۆك بوون لەسەر پاراستنی ئەزموونی كوردستان، كە ژنانیش رۆڵیان هەبووە لە بنیاتنانی هەرێمی كوردستان.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: