ئێوارەی رۆژی ١٨ ی ئاب ٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی ، بەشداری ئیڤێنتی با پشتیوانی یەکتربین کرد، کە لەلایەن رێکخراوی ڤایۆلێت لەمیانەی هەڵمەتی با ژنان پشتیوانی یەکتر بین بەرێوەچوو.
سەرەتای ئیڤێنتەکە وتاری سەرۆکی رێکخراو لەلایەن (شنیار سەلام) خوێندرایەوە، ئاماژەی بە ئامانجی هەڵمەتی با پشتیوانی یەکتر بین لە ژنەوە بۆ ژن کرد.
ئەوەیخستەڕوو کە بەدەنگەوەهاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بۆ هەڵمەتەکە، جێگەی دڵخۆشیان بووە.
پاشان لە بەشی دووەمی ئیڤێنتەکە ، چوار قسەکەری ژن، لەبواری جیا پەیام
و وتەیان خۆیان پێشکەشکرد.
لە بەشی کۆتایی ئیڤێنتەکە رای ئامادەبووان سەبارەت بە هەڵمەتەکە خرایەڕوو.
رێکخراوی ئێمە وێڕای دەستخۆشی پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتی با ژنان پشتیوانی یەکتر بن دووپاتکردەوە.
“تکایە با پشتییوانیکردنەکانمان تەنها دروشم نەبێت، بەڵکو بە کردار پشتیوانی یەکتر بکەین، لە هەموو کایە و هەلومەرجێکدا” (ئاشتی عەبدوڵا)
“پێویستە خێزانەکان، پەروەردەی کچەکانیان بکەن، بەو جۆرەی بتوانن تواناکانی خۆیان بسەلمێن بۆ کۆمەڵگا”
(دکتۆرە گەشین)
“پێویستە ژنان کۆدەنگبن، بۆ پشتیوانی یەکتر”
(خاتوو تانیا)
“دەمەوێت بە هەموو کچانی گەنج بڵێم، ئێمە پاڵپشتی ئێوەین و ئێوەش پێویستە پاڵپشتی یەکتربن”
(ڕێزان شێخ دلێر)