پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

رێکەوتی ٥/٤/٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر بە هەماهەنگی رێکخراوی فریاکەوتنی میللی/پاو لەگەڵ چەند رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەتمەند لەبواری ژنان و مرۆیی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە بەئامانجی زیاتر هاوکاری و هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، (عقیدی پۆلیس/سەفین تاهیر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر وتەیەکی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر رۆڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە کەمکردنەوەی توندوتیژی و کاری پێکەوەیی و شێوازی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکاندا.
دواتر (هۆگر چەتۆ) سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی میللی/پاو لەمیانەی پێشکەشکردنی وتەکەی تیشکی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەنێوان رێکخراوەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.
هەر لەمیانەی چاڵاکییەکەدا، (پەیڕەو ئەنوەر) بەرپرسی هۆبەی هۆشیاری و دیراسات و توێژینەوەی سەر بە سەنتەری راوێژکاری خێزانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەرک و کار و چاڵاکی و سیاسەت و ستڕاتیژی و گرنگترین بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و تیشکی خستەسەر کار و ئەرکەکانی بەشەکانی وەک (سەنتەری راوێژکاری خێزانی، هۆبەی هێلی گەرمی ژمارە ١١٩، رادیۆی دەنگی یەکسانی، هۆبەی لیژنەی ئاشتەوایی و مۆبایل تیمی کەمپەکان)
نوێنەری رێکخراوی ئێمە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو،
بە سەرەنج و پێشنیارەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر و رێکخراوەکانی بواری ژنان خستەڕوو.
لەکۆتاییدا بەپرسیار و تێبینی ئامادەبووان کۆبوونەوەکە دەوڵەمەندکرا و بیرۆکە و پلانی کار بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو دەستنیشانکرا بەمەبەستی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و هاوکات بەشێوەیەکی مەیدانیش سەردانی هەریەک لە هۆبەی هێلی گەرمی ژمارە ١١٩ و رادیۆی دەنگی یەکسانی کرا.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: