پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, ژن و ئاشتى, نوێکراوەتەوە, هەولێر, وتار,

عەدالەت عومەر
………………………
سبەی ١٤/٤ رۆژی یادەوەری شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفالە، لەو رۆژە سەخترین وێرانکاری و تاڵان و زۆرترین کەس بێسەروشوێنکران، کە شاڵاوی ئەنفالی سێیەم لە گەرمیان بوو.
جینۆسایدی ئەنفال لە مانگی شۆباتی ١٩٨٨ تاکو ٦ ئەیلولی ١٩٨٨ لە سەرتاسەری کوردستان بێ جیاوازی ئایین و رەگەز و تەمەن دژی نەتەوەی کورد لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاو ئەنجامدرا.
بە کورتی جینۆسایدی ئەنفال:
• ئەنفال جینۆسایدی نەتەوەیەک بۆ سرینەوەی شوناس و پاکتاوی رەگەزی بوو.
• ئەنفال تێکدان و شێواندنی کلتور و زمان و ئەدەب و فەرهەنگ بوو.
• ئەنفال بۆ هەڵتەکاندنی ژێرخان و سەرخانی ئابووری و کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و وشک کردنی کانیاوەکان و سوتاندنی رز و باخ و خاپوو کردنی خانووبەرە بوو .
• ئەنفال پەیرەو کردنی سیاسەتی خاک سوتاندن بوو.
• ئەنفال جیاکردنەوەی نێر ومئ و پیر وگەنج و دایک و منداڵ و هەڵوەشاندنەوە و لێکترازانی خیزان و سوکایەتی بە رەوشت کەرامەتی مرۆڤەکان بوو.
• ئەنفال تەنها کوشتن و بێ رۆح کردنی مرۆڤەکان نەبوو بەڵکو پێشلکارییەکی زەق لە دژی مرۆڤایەتی بوو بە بەر چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە بێدەنگی ئەوان هەزاران مرۆڤی سێڤیل بە هەزاران هیوا و ئاوات کوژران.
ئەنفال ئۆردوگا وکۆمەڵگای زۆرەملیی و کەمپ و قەڵای سەربازی و زیندان بوو وەکو سەربازگەی تۆپزاوا و دوبز و قەڵای نوگرە سەلمان و قەڵای نزارکئ و زیندانی سەلامیە و چەمچەماڵ و… کە بەدەست رژێمی بەعسی رووخاو بەپێی پیلان و بەرنامەیەکی سیاسی و ستراتیژی و سەربازی و کارگێری تۆکمە بە ۸ قۆناغ لە ساڵی ۱۹۸۸ لە سەرتاسەری کوردستان بە بێ گوێدان بە ئایین و رەگەز و تەمەن ئەنجامدراو لە ئەنجامدا بووە هۆی:
• بێسەروشوێن بوونی۱۸۲٠٠٠ مرۆڤی بێتاوان کە چارەنووسیان لە ناوگۆرەبەكۆمەڵەکان بە دیار کەوت.
• خاپوورکردنی٤٥٠٠ گوند.
• لە ناو بردن و رفاندنی٥٠٠٠ سەر ئاژەل و رەشەوڵاخ.
• وێران کردنی دەیان مەڵبەندی کارگێری.
• کیمیاباران کردنی سەرتاسەری کوردستان لە ٢٨٥ جار
• راگۆاستن و دەرکردنی بە زۆرملیی هەزاران کەس لەسەر بنەمای سیاسەتی بەعەرەبکردن.
• ئەنفال ترۆپەکی هەموو تاوانەکانە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم بەسەر گەلی کوردستان جێبەجئ کرا.
• دەیان تاوانی تر کە بە سەدان لێکۆلینەوە و کتێبی لەسەر نووسراوەتەوە؛ کە کاریگەرییەکانی تا ۱٠٠ ساڵی تر بەسەر کۆمەڵگا دەمینێتەوە.
• لە کۆی ۳٠۱ گۆری بە کۆمەڵی دۆزراوە لە عێراق ۸٠٪ تایبەتە بە کورد کە تا ئێستا لە ماوەی ١٨ ساڵ تەنها ١٢ گۆڕ سەریان هەڵدراونەتەوە و روفاتی ٣٧٣٧ گەڕێنراونەتەوە بۆ کوردستان .
لە ئەنفال هەموو جۆرەکانی جینۆساید دژی گەلەکەمان پەیرۆ کرا؛ جینۆسایدی فیزیکی و بایۆلۆجی و ئابووری و کلتوری.
رۆحی ئەنفالکراوان شاد و ئاسودە و یادیان بەخێر.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: