پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

خۆزگە کچ نەبومایە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,
ڤانا حەمە
کاتێک نیوەی کۆمەڵگە و بگرە زیاتریش چونکە بەشێک لە ژنەکانیش هەروەک نێرەکان مامەڵە ئەکەن، زمانت دەبڕن و بێدەنگت ئەکەن!
ئەندامێکی جەستەت ئەبڕن و حەزەکانت ئەکوژن و خۆیانت پێ تێر ئەکەن!
وەک بوکەڵەکانی منداڵیان یەک عەلاگەت بەسەردا ئەکەن و وەک کەلوپەلەکانیان خاوەندارێتیت ئەکەن و ئەتشارنەوە!
پەلەکانت ئەشکێنن و چێژ لە سینگەخشێت ئەبینن!
ئەقڵ و هۆشت تیرۆر ئەکەنو بۆ هەر پێداویستیەک خۆیان دەستت ئەگرن و بەرەو ئەو شوێنەت ئەبەن کە خۆیان قەبوڵیانە!
کاتێک تۆیان دەوێ کە نە سەرێکت بە مێشکێکەوە هەبێت، نە پەلێکت بۆ ڕۆیشتن بەئاڕاستەی پێچەوانەی ئەوان هەبێ، نە زمانێک جگە لە بەڵێ کردن بۆ ئەوان پێوەبێت!
کاتێک ئەوان تەنها کوتە گۆشتێک بە توێژاڵێکی گۆشتەوە لە نێوان قاچەکانت و دوو مەمکەکانتەوە دەوێ!
کاتێک تۆ ئەم وێنایەت هەبێ، چۆن دەکرێ بڵێی خۆزگە کچ نەبوومایە؟
ئاخر چی بەچێژترە، چی لەوە عیبادەتترە، لەوە سەربەرزی ترە کە وەک زلەیەک نایەک بکێشێ بە ڕووخساریان و بەهەموو زۆرداری و ستەمەکانیاندا؟
چی لەو هەنگاوانەی کە بەپێچەوانەی ئەوان دەیهاوێژیت پڕ ورەترە؟
هەزار جاری دیکەش لەدایک ببمەوە ناڵێم خۆزگە کچ نەبومایە!
بەنرخترین دیاری ئەم بونەم ئەوەیە کچم،ٕ ژنم، مێینەم.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: