پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

گوتاری ڕق و کینە و جیاکاری جێندەری لە میدیای کوردیدا گوتاری ئاینی بە نموونە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, هەولێر, وتار,

-ئاڤان فارس جاف

دواى به‌ڕێوه‌چوونى حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (پلاتفۆڕمی دابڕان) و پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (فێمێنیزمی ڕۆشنگەری) له‌ژێر دروشمى (ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەموان)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/11/2022 له‌ دووه‌مین رۆژى كۆنفرانسدا (ئاڤان فارس جاف) نوسەر و چالاکی ژنان بابه‌تێكى له‌ژێر ناونیشانى (گوتاری ڕق و کینە و جیاکاری جێندەری لە میدیای کوردیدا گوتاری ئاینی بە نموونە) له‌ پانێڵى دووەم له‌ژێرناوى پانێڵی (ژینا ئەمینی) شەهیدی ئازادیی ژنان، بۆ ته‌وه‌رى (ژن و ئازادی، جێندەر و جیاوازییە ئایدیۆلۆجییەکان) پێشكه‌ش كرد.
سه‌ره‌تا توێژە‌ر وتى: یەکسانى، بەردى بناغەى هەموو کۆمەڵگەیەکى دیموکراسییە، کە پەرۆشى دادى کۆمەڵایەتى و مافەکانى مرۆڤە لە هەموو کۆمەڵەکان، و نزیکبوونەوە لە کۆمەڵگەیەکى ئارام و ئاسایش، ژنان لە کۆمەڵگە دواکەتووەکان دەکەونە بەر کاریگەرى جۆرەکانى نایەکسانى، تەنانەت یاسا و کلتوور و ژینگەش بەرامبەر بە ژن دڵڕەقن و ئازارى دەدەن، هەبوونى جیاکارى لە خێزان و کۆمەڵ و شوێنکاردا لە کاتێکدا کە دەشێ هۆى ئەنجامەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتیکى دیکە جیاواز بن.
وتیشی: جیاکارى دژ بە ژنان لەماوەى ساڵانى رابردوو بەهۆى نالەبارى دۆخى سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئابوورى پەرەى سەندووە، ئەوەى زیاتر هانى ئەم جیاکارییەى داوە ئەو بیروباوەڕە وشک و دواکەوتووانەن کە یەخەى کۆمەڵگەى کوردستانى گرتووە، ناگۆڕێت.
گەشەسەندنى گوتارى رق و کینە دژ بە ژنان و جیاکارى جێندەر، لە میدیادا پرسێکى گرنگە، تا ئیستا زۆربەکەمى باسى گرنگ و کارى جدى لەسەرکراوە، بەشێکى بۆ نەبوونى باوەڕ بە پرسى جێندەر دەگەڕێتەوە، بەشێکیشى پەیوەندى بەدۆخى چەقبەستووى کلتوورى کۆمەڵایەتى کوردستان و ناوچەکەوە هەیە.
ئاماژە‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بەرەنگاربوونەوەى گوتارى رق و کینە و جیاکارى جێندەر لە میدیا، پێویستى بە باوەڕ و وزەیەکى زۆر هەیە، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە هەستیارە بکەین، بۆ ئەوەى لەبرى نەهێشتنى جیاکارى، کار لەسەر تۆخکردنەوەى نەکەین، لێردا ئەرکى میدیاییە بە ئاگایی و هۆشمەندانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە هەستیارە بکات.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: