پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

راوێژكاری Engagement Global – bengo بە هامەهەنگی ئێمە سەردانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان دەكات

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,
رۆژی پێنج شەممە 21ـی ئەیلول 2023 ، ئێمە بە یاوەری ستیڤان كلاوس راوێژكاری Engagement Global – bengo سەردانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان-هەولێر كرد.
شاندەكە لەلایەن (تاڤگە فەیزولڵا) بەرێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان پێشوازیكرا، گفتووگۆی ورد لەبارەی رەوشی ژنان لەنێو بەرێوەبەرایەتی داڵدەدانی ئافرەتانی هەولێر كرا، تیشك خرایەسەر ئاستەنگ و بەربەستەكانی بەرێوەبەرایەتیەكە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ كەیسەكان.
لەلای خۆیەوە تاڤگە فەیزوڵلا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی رێكخراوی ئێمە كرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییە خێرایانەی پێشكەش بە بەرێوەبەرایەتی ماڵی داڵدەدانی هەولێریان كردووە.
جێگەی باسە ستیڤان كلاویس راوێژكاری Engagement Global – bengo، بە وردی پرسیاری لە بارەی پێداویستی و گرفت و كێشەی ماڵەكە كرد.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: