رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، خولێکی بۆ رێنمایی کارانی پەروەردەیی لە سنوری پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە (چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و مامەڵەکردن لەگەڵ رزگاربووان)ئەنجامدا.
لە دەستپێکی خولەکەدا عقیدی پۆلیس ( سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان باسی لە گرنگی ڕۆڵی خولی لەم شێوەیەی کرد بۆ رێنمایی کارانی پەروەردەیی تا بتوانن رۆڵی باشتر ببینن لە وشیارکردنەوەی قوتابیان.
دواتر خاتوو (هێژا) لە رێکخراوی ئێمە، سوپاسی ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەی بەڕێوەبەرایەتیمانی کرد بۆ گرنگیدان بە وشیاری کۆمەڵایەتی و هەروەها پاڵپشتی و ئامادەیی رێکخراوەکەیانی دەربڕی بۆ هەماهەنگی زیاتر بۆ ئەنجامدانی خول و چالاکیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و وەدیهێنانی یەکسانی جۆری کۆمەڵایەتی.
دواتر (پەیڕەو ئەنوەر) راهێنەری جێندەر و مافەکانی مرۆڤ لە بەڕێوەبەرایەتیمان، وەکو مامۆستای خولەکە باسی لە پێناسەکانی چەمکی توندوتیژی و جێندەر و مافەکان کرد،
دواتر باسی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رزگاربووانی توندوتیژی کرد و شێوازەکانی وشیارکردنەوە و رێنماییەکانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
پاشان بەشداربووان بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی سەنتەری راوێژکاری خێزانیان کرد و لەلایەن عقیدی پۆلیس ( وشیار قادر طە) لێپرسراوی سەنتەر پێشوازیان لێکرا و ئەرک و کارەکانی سەنتەرەکەیانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
دواتر سەردانی رادیۆی دەنگی یەکسانیان کرد و لەلایەن ( ئەڤین عبدالرحمان) سەرپەرشتیاری رادیۆ شێوازی پڕۆگرامەکان و پەیامەکانی رادیۆی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
پاشان سەردانی لێژنەی ئاشتەوایی و هێڵی گەرمی ژمارە 119 ی بەڕێوەبەرایەتیان کرد و لەنزیکەوە ئەم بەشانەیان پێ ناسێنرا.