پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

بەیاننامەی ناڕەزایی

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

بۆ بەرێز: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
بۆ بەرێز:سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
بۆ بەرێز: ئەنجوومەنی دادوەری
ب: بەیاننامەی ناڕەزایی
بۆ رای گشتی كوردستان

رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، شەرمەزاری كوشتنی (فەیروز ئازاد) دەكات كە لەنێو ماڵەكەیدا لە شیرینی خەو، لەلایەن باوك و برا و چەند كەسێكی نزیكی لەناو خێزانەكەی لەرۆژی چوارشەممە 17ـی نیسانی 2024 لە هەولێر كوژرا.
فەیروز رزگاربووی تووندوتیژی بوو، هەرچەندە تاوانبارەكان چەند مانگێك زیندانی كراون، بەڵام بەداخەوە پێش ئازادبوونی تاوانبارەكان، لایەنی پەیوەندیدار لە (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی) پێناچێت هیچ پلان و ئامادەكارییەكیان هەبووبێیت بۆ زامنكردنی سەلامەتی و شكۆمەندیی گیانی فەیروز.
كوشتنی ژن لە نێو كۆمەڵگەی كوردستان، بۆتە لەكەیەكی شەرمەزاری بە نێوچەوانی پیاوانی كوردستانەوە، لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوازێك وێنا دەكرێت كە ژنكوشتن بەشێكە لە كلتووری كۆمەڵگەی كوردستان، ئەمەش بۆتەهۆی لە كەداركردنی ناو و ناوبانگی كورد، كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و كاریگەری دەروونی و كۆمەڵایەتی تێكچوونی شیرازەی خێزان.
بۆ ئەم مەبەستە داواكارین لە لایەنی پەیوەندیدار:
یەكەم: وەزارەتە پەیوەندارەكان، پێویستە ئامادەكارییەكی تووندو تۆڵ بكەن بۆ ئەوەی رێگر بن لە رودانی كارەساتی كوشتن. لەكاتی ئازادكردنی تاوانبارانی تووندوتیژی دژ بە ژن، بەشێوەیەك كە ماف و سەلامەتی رزگاربووەكە زامن بكات، بە لەبەرچاوكردنی دۆخی هەستیاری كۆمەڵگە سەبارەت بەو پرس و كێشانە.
دووەم: سەرۆكایەتی حكوومەت و لایەنە پەیوەندارەكان لەبواری رۆشنبیری و راگەیاندن راسپێرن، بۆ ئەوەی ئەو بابەت و لێدوان و بەرنامە و ناوەڕۆكانەی دەبنەهۆكاری تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و هاندان بۆ كوشتن و سووكایەتی بە ژن، سانسۆر بكرێن.
سێیەم: پرسی ژن و خێزان بەشێكی گرنگی پرسی ئاسایشی نەتەوەییە، بۆیە پێویستە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و كوشتنی ژنان، لە پێشینەكانی كاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بێت.
چوارەم: كاركردن بۆ راگەیاندنی هەڵمەتێكی نیشتمانی بەردەوام، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان و نەهێشتنی كوشتنی ژنان.

رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
18ـی نیسان 2024

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: