پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ۆركشۆپی یەكەی جێندەری وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی 2023 بەهەماهەنگی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بەرێوەچوو

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, میدیا - بەرهەمهێنان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

ئەمڕۆ 20ـی رەشەمە 2023 لە شاری هەولێر، رێكخراوی ئێمە بە پاڵپشتی (NPA-SIDA)، بە هەماهەنگی و به‌چاودێری د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئەمینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، وۆركشۆپی دانانی پلانی ساڵی 2023ی یەكەكانی یه‌كسانی جێندەریی له‌ وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای وركشۆپەكە، بەهار عەلی بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە وتەیەكی پێشكەشكرد، گرنگی ئەنجامدانی وركشۆپەكەی وەك یەكێك لە كارو ستراتیژی ئێمە خستەڕوو، روونیكردەوە”رێكخراوی ئێمە ساڵانێكە كار لەسەر داڕشتنی پلان و ستراتیژ بۆ كاراكردنی یەكەی جێندەر لەنێو وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات” وتیشی” بەخۆشحاڵیەوە ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان هەماهەنگ و هاوكاربووە لەكاركردنی پێكەوەیی بۆ داڕشتنی ستراتیژ بۆ بەرێوەچوونی و بەرەوپێشبردنی یەكەكانی جێندەر لەنێوە وەزارەت و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان”.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئەمینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان لە وتارەكەی ئەوەیخستەڕوو”پێویسته‌ یەکەکان لەکاتی دانانی بودجەدا، چالاکانە رۆڵ بگێڕن بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ژنان و کچان لە بودجەی وەزارەتەکەدا رەنگبداتەوە، هه‌روه‌ها ده‌بێت یەکەکان، کەموکوڕتییەکان سەبارەت بە یەکسانی بخەنەڕوو، لەگەڵ خستنەڕووی چارەسەر بۆ سەرەوەی خۆیان لەناو وەزارەتدا بەرز بکەنەوە، له‌گه‌ڵ دەستنیشانکردنی کەمورتییەکانی ستافی وەزارەت سەبارەت بەو کۆنسێپت، و ستراتیژو رێوشوێنانەی کە پەیوەندییان بە پرسی ژنەوە هەیە و دانانی پلانێکی تواناسازی بۆ ستافی وەزارەت. دەکرێت ئەم کارە لە پلانی ساڵانەی وەزارەتەکاندا جێی بکرێتەوە. خاڵێکی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە راهێنانەکان نابێت تەنیا بۆ ژنان و کچانی ناو وەزارەت بکرێت، بەڵکو دەبێت، هەر دوو رەگەزی ستافی وەزارەت تێیدا بەشدار بن.
هه‌روه‌ها مەرجەعییەت، بۆ یەکەکان وەزیر و کاربەدەستانی ناو وەزارەتن نەک دەرەوەی وەزارەت. لە هەمانکاتدا، پێویستە ئالییەتێک بۆ پەیوەندی یەکەکان و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بدۆزرێتەوە؛ بۆ نموونە: دەکرێت، کۆبوونەوەی سێ مانگ جارێک بێت، بۆ ئەوەی ئەنجومەن ئاپدەیتیان بکات لەسەر رەوشی هەنووکەیی و گۆڕانکاری و دەرفەتەکان سەبارەت بە پرسی یەکسانی، هەروەها یەکەکانیش بیروڕای خۆیان لەوبارەیەوە ئالوگۆڕ بکەن”.
پاشان د. بەسمە حەبیب، لە رێگەی شیكردنەوەی (SWOT) بە وردی خاڵە بەهێز و لاوازەكان و بەربەست و هەلەكانی بۆ بەشداربووانی وركشۆپەكە روونكردەوە، لە كۆتایدا نوێنەری یەكەكانی جێندەر لە وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەی گرووپ، رەشنووسی پلانی كاركردنیان بۆ ساڵی 2023 داڕشت.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: