پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

كەنالە هەرزانەكان و نا ئارامی كۆمەلایەتی

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, داکۆکی, نوێکراوەتەوە, وتار,
-هانا شوان
هەلسەنگاندن و رەخنە گرتن لەژمارەیەك لەو كەنالە ئەلكترۆنیانەی كەسابەتەكەیان لەسەر لایك و كۆمێنتە پێویستیی بە چەندین لێكۆلینەوەو نوسین هەیە سەرەرای ئەو هەموو خول و راهێنانانەش كە پێشكەشی زۆرینەی كارمەندانی ئەو كەنالانە دەكرێن،بەلام ژمارەیەك لەو كەنالانە سورن لەسەر ئەوەی ئارامیی كۆمەلایەتی تێك بدەن، بە ووروژاندنی بابەتی پەیوەست بە ژن و مەلا و سێكس و چەند بابەتێكی تر روونتر بنوسم هەربابەتێك لەسەر هەر یەكێك یا هەرسێ‌ بابەتەكە بلاو بكەنەوە وكەمێك نەزانیشی بە مەبەست تێكەل بكەن یان بەشێك لە قسەكانی كەسەكە وەربگرن و بلاوی بكەنەوە ئەمە بۆ ئەوە دەكەن كەوەك خۆیان دەلێن لایك و كۆمێنت (ئەفرێنن) ئیتر ئەو كۆمێنتانە هەرچیەكە یا ئەو ژنە(كە زیاترین كۆمێنتی ناشرین و پر رق و سوكایەتی) بۆ دەچێت یا ئەو مەلایە چی پێدەوترێت تا چەند تەشهیری پێدەكرێت و كەرامەتی دەروشێنن ئەوەیان مەبەست نیە بەڵكو مەبەست ژمارەی لایك و كۆمینتەكەیە یا بابەتەسێكسیەكە چەند بە نازانستیی تەرح دەكرێت و تاچەند هێندەی تر كۆمەڵ هیلاك و نیگەران دەكات كێشە نیە، مەبەستەكە ئەوەیە لایك و كۆمێنت زیاتر بێت و موچەی كارمەندەكەش زیاتر .
رێكخستنەوەی ئەم فەوزایە هاوشێوەی فەوزاكانی تر پێویستی بە بریاری یەكلاكەرەوەو سزا هەیە لەبەر ئەوەی نائارامیی كۆمەلایەتی وەك نائارامیی سیاسی و ئەمنیی مەترسیدارەو دەرهاویشتەی خراپی لەسەر تاكەكان و كۆی كۆمەل هەیە.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: