پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ئێمە بەشداری هەڵمەتی دەستپێشخەری هەنگاوی ژیان لە عاموودە-رۆژئاوا دەكات

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, داکۆکی, هەواڵ,

ئەمرۆ 27ـی ئەیلول 2023 رێكخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بەشداریكرد لە هەڵمەتی(دەستپێشخەری هەنگاوی ژیان) لە عاموودەی رۆژئاوا، هەڵمەتەكە بە سەوزكردنی گوندەكانی دەوروبەری عاموودە دەستی بەكارەكانی كرد.
بەهار عەلی، بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە، بەشداری لە هەڵمەتەكە كرد، لەبارەی ئامانجی هەڵمەتەكە دەڵێت”رێكخراوی ئێمە لە باوەڕبوونی بە پرسی ژن و ژینگە بەشداری هەڵمەتەكەیە” وتیشی”ئامانج لە هەڵمەتەكە ئەوەیە كە ژنان ئەكتەرێكی سەرەكی دەبن لە پاراستنی ژینگە و سەوزكردنی شارو شارۆچكەكان لە رۆژئاوا، گرنگە ژنان بەشدار بن لە سەوزكردنی ژینگە”.
رێكخراوی ئێمە وەك رێكخراوێكی فێمنست و تایبەتمەند لە بواری ژنان، پاراستنی ژینگە یەكێكە لە ستراتیژییەكانی كاركردنی.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: