پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

نەسرین قاسملوو

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, داکۆکی, نوێکراوەتەوە, وتار,

مەجید حەقی
کاتێک هێلێن کرولیچ لە تەمەنی ١٧ ساڵەدا لە گەڵ “عبدالرحمان قاسملوو” ئاشنا دەبێ و دواتر ژیانی هاوبەش لە گەلی پێک دێنێت، نەیدەزانی کورد دەبێتە بەشی هەرە زۆری ژیانی و ئەو دەبێتە بەشێک لە مێژووی خەباتی کورد و کوردستان لە پێناو گەیشتن بە مافی دیاری کردنی چارەنووس. چەند ساڵ لە ژیانی هاوبەشیان تێپەر نەببوو کە دوای ڕاکردنی حەمەرەزا شا لە ئێران و حکوومەتی موسەدیق قاسملوو و هێلێن پێکەوە گەڕانەوە ئێران بۆ رێکخستنی رێکخراوەکانی حیزبی دێموکرات، کە ئەوکات جارێ بەشێک بوو لە حیزبی توودە. لەوکاتە بەدواوە هێلێن بوو بە نەسرین و بوو هاوبەشی ژیانی کوردان و بەشێک لە مێژووی خەڵکی کوردستان. نەسرینی ئورووپایی بە تەواوی خۆی لە گەڵ هەلومەرجی خەباتی ژێرزەمینی دەگونجێنێت و وێرای بەشداری لە هەندێک کاروباری رێکخراوەیی و سیاسی بە تەنیا بەخێوکردنی مناڵان لە کاتێکدا کە هاوسەرەکەی خەریکی خەبات و رێکخستن و رێبەری بوو. نەسرین قاسملوو لە هەموو ئەو ژیانە ئەستەمەی کە کەسێک بە زەحمەت بتوانێت بەرگەی بگرێت خۆڕاگری دەکات و تا چیرۆکی سەرهەڵدانی رێبەرێکی کاریزماتیک، کارامە و ئاسۆ بین بە چاوی خۆی دەبینێت و دەتوانم بێژم هاوکاری دەبێت بۆ خوڵقاندنی رێبەرێکی مێژوویی.
دوای شەهیدبوونی دکتۆر قاسملوو هێلێن لە هاوسەری رێبەرێکەوە دەبێتە دایکی نەتەوەیەک، وەک دایکێکی دڵسۆز لە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکرات و ژنانی ئەو حیزبە هاندەر و یاریدەدەریان دەبێت و دەبێتە سەرمەشقی زۆرێک لە ژنانی و کچانی کورد. ئازاری لێک دابڕانی حیزبی دێموکرات بە هەموو وجوودیەوە هەست دەکات و سەر ئەنجام شادی یەکگرتنەوەی دووبارەی بنەماڵەی دێموکرات ئەزموون دەکات.
یەکەم جار پاییزی 1989 کە بۆ سەردان هاتبوو کوردستان شانازی ئەوەم هەبوو “خووشکە نەسرین” ببینم، ئەوکات پێشمەرگەی فێرکار لە ئینتشاراتی حدکا بووم. نەسرین قاسملوو لە سەفەری خۆی چەند کۆمپیۆتێری ماکینتۆشی بۆ ئینتشاراتی حیزب هێنابوو کە حکوومەتی سەدام لە بەغدا دەستی بەسەردا گرتبوو و نەمانتوانی ببینە خاوەنی سیستەمی پێشکەوتووی چاپەمەنی. هەرچەند چەندمانگێک لە شەهیدبوونی هاوسەر و هاورێیەکەی تێپەر نەببوو بەڵام ورە و ئیرادەی پۆڵایینی ئەو ژنە ئورووپاییەی ناو کوردان سەرنج ڕاکێش و ژیان بەخش بوو.
کتێبی “ئورووپاییەک لە وڵاتی کوردان” دەفتەری کۆڵنەدەری، فیداکاری و لە خۆبردوویی مرۆڤێکی عاشق نیشان دەدات، مرۆڤێک کە لە پێناو ئەڤینی خۆیدا هەموو خۆشییەکانی ژیانی ئورووپایی بەجێ دێڵێ و ئەستەمترین کاتەکان هەڵدەبژێرێت، وێرای ئەوەی کە ماندوو نابێت، دەبێتە ڕاوێژکار و هاورێی بە مشووری رێبەری کوردان.
خووشکە نەسرینی کوردان لە ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەو لە ژیانی خۆیدا بینەری چەندین شۆرش بووە و لە گەڵ شۆرشگێرانێکیش بووە کە جارێ باوکسالار و پیاوسالار بوون. سەر ئەنجام ئەو توانی بینەری یەکەم شۆرشی فێمینیستی و ژنانەی “ژن ژیان ئازادی’ش ببێ و دڵنیام وەدیهاتنی خەونی یەکسانی مرۆڤیی لە نێوان هەموو جێندەرەکان بۆ هێلێن قاسملوو لە هەموو کاتێک زۆرتر دیار بووە. بازنەی ژیانی هێلێن قاسملوو بە جیهانێک لە خۆشەویستی کۆتایی هات.
ڕۆحی شاد بێ و یادی بەرز و هەرمان بێ.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: