پاش هه‌شت ساڵ له جینۆسایدكردنی ئێزیدیه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) وه، هه‌تا ئێستاش
ژماره‌یه‌كی زۆری ئێزیدیه كان كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و ژماره‌یان به نزیكه‌ی 1700 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت
چاره‌نووسیان نادیاره. ئه‌وانه‌ی تریش كه له ده‌ستی داعش رزگاریان بووه زۆربه‌یان له بارودۆخێكی سه‌ختدا له كه‌مپه‌كانی
كوردستاندا ده‌ژین كه هیچ پێداویستیه‌كی سه‌ره‌تایی تێدا نیه!! ئه‌و ژماره كه‌مه‌ش كه به ناچاری گه‌راونه‌ته‌وه شه‌نگال، به
به‌رده‌وامی له ژێر هه‌ره‌شه‌ی بوردومانی تۆپ و ته‌یاره‌ی توركیا و ناكۆكی نێوان ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ باڵا ده‌ستن. ژنان و
كچانی رزگاربووی ده‌ستی توندوتیژی سێكسی له بارودۆخێكی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سه‌ختدا ده‌ژین.
پاش هه‌شت ساڵ له جینۆساید‌كردن ئێزیدیه‌كان هیچ هیوایه‌كیان بۆ ژیانێكی باشتر و پر كه‌رامه‌ت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نیه.
حكومه‌تی عێراق كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ له رووی پراكتیكه‌وه هیچ
به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ!!! زۆر له دام و ده‌زگا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رنامه خزمه‌تگوزاریه‌كانیان
كه‌مكردۆته‌وه یاخوود گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ناوه‌راستی عێراق له كاتێكدا كه هه‌موو ده‌زانین چاره‌سه‌ری ترۆما و كه‌مكردنه‌وه‌ی
ئاسه‌واره‌كانی جینۆساید ده‌یان ساڵی پێویسته!!!
له یادی هه‌شت ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزیدیدا رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان و
قوربانیان داده‌نه‌وێنێ و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ژنانی رزگاربووی
جینۆساید و تواناكانی خۆی چر ده‌كاته‌وه بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدی و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانیان و داوا ده‌كات:
– بارودۆخی ئه‌منی شه‌نگال ئاسایی بكرێته‌وه‌و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كانی بۆ دابین بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكه‌كه‌ی
بتوانن به كه‌رامه‌ته‌وه بگه‌رێنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان.
– جێبه‌جێكردنی یاسای ژنانی رزگاربوی ئێزیدی.
– دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داداگایی كردنی داعش دابمه‌زرێت.
– دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ رزگاربووانی جینۆساید و به تایبه‌تیش بۆ ژنانی
رزگاربووی توندوتیژی سێكسی.
رێكخرازی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
3/8/2022