پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

سووڕی مانگانە

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,

لوسیل کڵیفتن شاعیرێکی ئەمریکییە. لە ١٩٣ لە نیۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٠ کۆچی دوایی کردووە. جگە لە شیعر زنجیرەیەک کتێبی بۆ منداڵانیش هەیە. لوسیل کە شیعرەکانیدا زۆر دەگەڕێتەوە بۆ جەستەی خۆی و لەوێوە دنیا شیعرییەکەی درووست دەکات. بۆ یەکەمجار بە کوردی لە باڵندەوە دوو شیعری بخوێننەوە

سووڕی مانگانە
لوسیل کڵیفتن
وەرگێڕانی شارۆ ئیبراهیم

شیعرێک لە ستایشی سووڕی مانگانەدا

ئەگەر ڕووبارێک هەیە
جوانتر لەم
لێواری مانگەی
وەکو خوێن درەوشاوەیە ئەگەر

ڕووبارێک هەیە
ڕاستگۆتر لەم ڕووبارەی
هەموو مانگێک دەگەڕێتەوە
هەمان سێ سووچکە ئەگەر

ڕووبارێک هەیە
بوێرتر لەم ڕووبارەی
بە تەوژمی سۆز و ئازارەوە
دێت و دێت ئەگەر

ڕووبارێک هەیە
دێرینتر لەم کچەی حەوا
دایکی قابیل و هابیل ئەگەر

لە گەردووندا ڕووبارێکی وا هەیە ئەگەر
لە شوێنێک چۆڕێک ئاو هەیە بەهێزتر لەم
ئاوە کێوییە
نزا بکە ئەویش
هەر بە ناو ئاژەڵان
جوانەکان، ڕاستگۆکان و دێرینەکان
ئافرەتان و بوێراندا، خوڕ بخوات.

بۆ دوایین سووڕی مانگانەم

کیژۆڵە، ماڵئاوا،
دوای سی-و-هەشت ساڵ.
سی-و-هەشت ساڵ و تۆ
هەر نەگەشتی
بە شکۆوە لە ناو کراسە سوورەکەت
بە بێ هیچ کێشەیەک بۆ من
لە جێیەکەوە، بە جۆرێک لە جۆرەکان.

ئێستا ئیتر کۆتایی هات،
منیش هەستم وەک ئەو داپیرەیەیە، کە
دوای مردنی هاوڕێ دەمهەراشەکەی
بە وێنەیەکییەوە دانیشتووە و
بە دەم ئاهـ هەڵکێشانەوە:
جوان نەبوو؟ جوان نەبوو توخوا؟

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: