پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

توندوتیژی دژی ژن و کچ

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, ژن و ئاشتى, نوێکراوەتەوە, وتار,

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ نیگەرانە لە زیادبوون کوشتنی خانم لە هەرێمی کوردستان – ڕاپۆرتی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

پەرلەمانی عێراق بەردەوام شکست دەخوات لە تاوانبارکردنی توندوتیژی ناو خێزان سەرەڕای زیادبوونی “کوشتنی شەرەف” و جۆری دیکەی توندوتیژی جێندەر، کە لەلایەن ڕێکخراوی ناحکومەتی نیشتمانەوە بەڵگەنووس کراون.
.
ڕێی کاریگەری دابینکراو لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ پاراستن لە توندوتیژی جێندەر لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاستی عێراقدا زۆر سنووردارە. ژمارەیەکی سنووردار لە پەناگە هەن، کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێن لە شارەکانی هەرێمی کوردستاند، بەڵام ڕێکخراوی ناحکومی نیشتمان ئاماژە بەبێ کاریگەری خزمەتگوزاری چاکسازی بۆ کەسی ڕزگارکراو دەکەن. تەنیا یەك پەناگە، کە نزیکەی ١٠٠ ڕزکارکراوی لەخۆدەگرێ، لە ناوەڕاستی عێراقدا کارایە؛ سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری دەکات. ڕێکخراوی ناحکومی لە بەغداد بەردەوام هەراسان دەکرێن بەهۆی بەڕێوەبردنی پەناگەی نافەرمی ژنان، هەروەك بانگهێش دەکرێن بۆ لێپرسینەوە دوابەدوای سکاڵای پەرلەمانتارانی پارتی کۆنەپەرست.
.
هەرێمی کوردستانی عێراق گەواهی زیادبوونی کوشتنی ژن و کچ دەدات لەلایەن پیاوی کەسوکارەوە، بە هۆکاری وەرگەڕان لە ئاین و خۆناساندن وەك ژنی ڕەگەزگۆڕاو. هاوپەیمانی ڕێکخراوی ژنان بەتەنیا لە نێوان مانگی کانونی دووەم و مارتدا کوشتنی لانیکەم ١٦ ژن و کچێکی تەمەن ١٥ ساڵیان لەلایەن کەسوکاری پیاوەوە بەڵگەنووس کردووە؛ پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاتر بێ. دەسەڵاتداران نەیانتوانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن لە زۆربەی ئەم کوشتارە بکەن، کە لەنێو کەشی کۆمەڵایەتی تاوانبارکردنی قوربانی، وەك سۆشیال میدیا، و بێباکی دادوەری، ئەنجام دەدرێن.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: