مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر ژنانی گەنجی سەرکەوتوو لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا لە بوارە جیاوازەکاندا لەوانە زانست و پەروەردە، ژینگە و سروشت، هونەر و وێنەکێشان، مۆسیقا، وەرزش، مافی مرۆڤ ….. هتد. چەندین بواری دیکە زەهرا مستەفا باکۆ یەکێک بوو لە باشترین براوەکانی خەڵاتەکان و سەرکەوتووترین کچ بوو لە هونەر و وێنەکێشاندا.
ئەمە دەسکەوتێکی گەورەی کچە کوردێکی پەنابەرە کە ڕێگای خۆی خۆش دەکات لەناو ئەو ژمارە زۆرەی گەنجی سەرکەوتوو لە بواری کارکردنیاندا کە جێگای شانازین بۆ خەڵکی بۆسنی و داهاتووی گەلی بۆسنی.
مستەفا باکۆ باوکى زەهرا دەڵێت: هەزار سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دەنگیان دا بە زەهرای کچم لە کوردپەروەر و بەشەرەف، و هەموو ئەوانەی لە تەنیشتم وەستان و هانى زەهرایان دا بۆ بەردەوامیدان بەم پێشبڕکێیە.