پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

توانای ئافرە‌ت لە‌ دروست كردنی بڕیار

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,

پ.د. نەزاکەت حسێن

کە دەوترێت دروستکردنی بڕیار، جیاوازە لە بڕیاردان. بڕیاردان، دوای پڕۆسەی بڕیار دروست کردنە، دروستکردنی بڕیار پرۆسەیە، ئەم پرۆسەیەش داتا و زانیاری دەوێت. بیر و ئایدیای دەوێت، ڕاوبۆچونی دەوێت، ئەزمونی دەوێت، ئافاق و دیدگایەکی فراوانی دەوێت. هەر بڕیارێکیش لەسەر بنەمای دروست کردن و پشتبەستن بە داتا و زانیاری و ئەزمون و جۆراوجۆری لە رەگەز و باکگراواندی جیاواز بێت بڕیارێکی کاریگەر دەبێت.
بوونی هەردوو رەگەزی جیاواز بە پیاو بە ئافرەت هۆکاری دروست کردنی بڕیارێکی دروستە. کە وەڵام دەرەوەی داواکاریەکانی خەڵک بێت. دەرەنجامی کۆمەڵێک توێژینەوە و رای پسپۆڕان باس لەوە دەکەن ئافرەت خاوەن سەلیقە و لێهاتووییەکە کە گرنگە لەشوێنی دروست کردنی بڕیاردا هەبێت.Jennifer Asuako ە‌(۲۰۲۰) دەڵێت” بەڵگە هەیە لە کەرتە گشتی و تایبەتەکان کە بوونی ئافرەت لە بەشی دروستکردنی بڕیار و بڕیاردان بووەتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی چالاکی وەڵامدانەوەی خواستەکانی هاووڵاتی.” دەزگای ئەمریکیThe United Nations Sustainable Development Goal
SDGS)) بۆ بەردەوامی گەشەی وڵات چەند میکانیزمی دیاری کردووە، یەکێک لەو میکانیزمانە بەشداری کارا و تەواوی ئافرەتانە، وەپێدانی هەلی سەرکردایەتی کردنە لە گشت ناوەندی بڕیار لەسەرئاستی ئابوری و کۆمەڵایەتی سیاسی”. هەمان سەرچاوە ئاماژە دەکات بەوەی کەدەڵێت”بەشداری ئافرەت لە بڕیار دروست کردن تەنها مافێک نیە، بەڵکو کلیلە بۆ بەردەوامی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوون، دیموکراسیەت بەرهەم نایەت هەتا هەردوو رەگەز نوێنەرایەتیان نەبێت لەکۆی دام و دەزگاکانی وڵاتدا Jەننیفەر ئسواکۆ. Jennifer Asuako ە‌(۲۰۲۰) دەرەنجامێکی تری توێژینەوەکان ئاماژە پێ دەکات کە لە ‘غانا’ کراون لەبارەی بەشداری ئافرەت لە دروست کردنی بڕیار دەڵێت” توێژینەوەکان دەریان خستوە کە بەشداریی پیاو و ژن لەدروست کردنی بڕیار دەبێتە هۆی فراوانکردنی ئاسۆ’ الآفاق’ و داهێنان کاری و نوێگەری، وە فرەیی لەلێهاتوویی و توانا، وە کەم کردنەوەی دووبەرەکیەکان، وەباشکردنی پرۆسەی بڕیار دروستکردن، لەکۆی گشتیدا بەشداری ئافرەت لە شوێنی بڕیاردان و بڕیار دروست کردن تەنها بۆ خۆی نیە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەشە.” Rosenthal, C.Sپرۆژەی ، NDI’s focus on women’s political empowermen پجەختی لەوەکردوەتەوە بۆ مرونەتی دیموکراسی و بەرهەم هێنانی دیموکراسی دەبێت بەشداری هەموو هاووڵاتیان تێدابێت ئاماژە دەکات بەوەی کە” بەشداری پێکردنی ئافرەت بەشێوەیەکی یەکسان لەدروست کردنی بڕیار کاریگەری دەکاتە سەر بەرەوپێشچوونی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان، ئەمە مەسەلەیەکی مافە و، لەهەمان کاتدا ئامرازی بەرهەم هێنانی دیموکراسیەتی راستەقینە و بێ فڕوفێڵە’.
. Stolberg, SherylG دەڵێت” بەڵگەی بەهێز هەیە لەناو کەرتی تایبەت کەدەری خستوە بەڵانسی جەندەری لەناو دەستەی بڕیاردان لەهەر دەزگایەک، هاوکارێکی گرنگ بووە بۆ دەرەنجامی باشی ئە وبریارانەی کەدەدرێت، لەتوێژینەوەیەک لەسەر ١۰۰۰ کۆمپانیای سەرکەوتوو کراوە دەریخستوە پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لەنێوان بەڵانسی جەندەری و فرەیی ڕەچەڵەک و جیاوازی باکگراوندی ستافی بەڕێوەبردن و ئاستی ئەدای کۆمپانیاکە، وە سەلمێنراوە کۆمپانیایەک بەبوونی دوو ئافرەت لە بۆردی بەڕێوەبردنی ئەدای باشتربووە لەوکۆمپانیایەی کە ئافرەتی هیچ تیدانەبووە، کە سەرکەوتنی ئەمە گەڕاوەتەوە‌ بۆ دروستی بریارەکانی کە بەرهەم هێنراوە بەبوونی ئافرەت”

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: