پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

بارودۆخی رۆژنامەنووسانی مێینە لە هەرێمی كوردستان

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, داکۆکی, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

ئەمرۆ 22ـی جانیوەری 2024 لە شاری هەولێر، سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان راپۆرتی پێشڵكاری ژمارە (31-32) بڵاوكردەوە، هاوكات پاشكۆی راپۆرتی پێشڵكاری سەبارەت بە بارودۆخی رۆژنامەنووسانی مێینە لە هەرێمی كوردستان، نا بۆ جیاكاری لەسەر بنەمای رەگەزی بۆ ساڵی 2023 لە ئامادەكردنی لێژنەی داكۆكی لە رۆژنامەنووسان و ئازادی رۆژنامەنووسی لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.
لەمیانەی راگەیاندنی راپۆرتەكە،پانیڵێك بۆ خوێندنەوەیەك لەبارەی راپۆرتی بارودۆخی رۆژنامەنووسانی ژن بەرێوەچوو، پانێڵەكە لەلایەن (د.نەزاكەت حەمەسەعید بەرێوەچوو، هەریەك لە بەهار عەلی بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە، ئاڤان جاف بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی رێكخراوی ئێمە) بەشداربوون بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی دەرئەنجامی راپۆرتەكە، لەلای خۆیەوە بەهار عەلی، تیشكی خستەسەر جۆری پێشڵكاری و تووندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی ژن و نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر زەبر و زەنگ و لێدان لە ژنانی رۆژنامەنووس، ئامادەیی رێكخراوی ئێمەی راگەیاند بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك لە پێناو باشتركردنی رەوشی كاركردن و بەهێزكردنی توانای ژنانی رۆژنامەنووس.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: