پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
پاراستن, داکۆکی,

د. ڤالێنتینە ئیلینچنە مارکۆڤە

وەرگێڕانی:د.مغدید سەپان

(ئەو گوتارانەی د. ڤالێنتینە ئیلینچنا مارکۆڤەی (خەسوم) بۆ کیژ و ژنی کورد، بە زمانی روسی نووسراین و من بۆ زمانی کوردیم وەرگێڕان.
دەبی زۆر سوپاسی د. فەیسەل بلباس و د. هەردی سالح بکەم، پێش بڵاوکردنەوەی، وەرگێڕانەکەیان خوێندەوە و کەموکورتییەکانیان بۆ چاکردم و زمانێکی جوان و نەرمیان پێدا.).
بەشی یەکەم، ئەوڕۆ لە ماڵپەڕی (کوردستان ٢٤) بڵاوکرایەوە
ژن لەسەر تەندروستی خۆی دەبی چ بزانی
د. ڤالێنتینە ئیلینچنە مارکۆڤە
ئەوەی خوارەوە زنجیرەیەک گوتارە لە هەشت بەش پێکهاتییە و لە بنەڕەتدا، بۆ ژن و کچانی کورد نووسراین. لەم زنجیرە گوتارانە، پێمباش بوو بەکورتی باس لە قۆناغەکانی ژیانی ژن بکەم و زانیاریی ورد لەسەر خەسڵەتەکانی ژیان و هەموو قۆناغەکان بەکورتی بنووسم، تیشکیش بخەمە سەر قۆناغە دیارەکان. دەبی ئەوەش بنووسم، کە هەر قۆناغێک لە ژیانی ژن یان کیژ، زۆر گرنگە و بەرپرسیارێتیێکی گەورەیە.
ژیانی ژن بەسەر چەند قۆناغێکدا دابەش دەکرێ:
١- قۆناغی منداڵی.
٢- قۆناغی باڵقبوون، خۆناسین یان پێگەیشتن (سن البلوغ)
٣- قۆناغی پێگەیشتنى جەستە (کامڵبوون)
٤- قۆناغی گواستنەوە: ئەم قۆناغە بەسەر پێش و دوای لە حەیزچوونەوە دابەش دەکەین:
(premenopause and postmenopause)
٥- قۆناغی پیربوون.
قۆناغی یەکەم
قۆناغی منداڵی
قۆناغی منداڵی هەر لەڕۆژى لەدایکبوونەوە دەست پێدەکا هەتا دەگاتە تەمەنى ١٠ – ١١ ساڵ بەردەوام دەبی. کاری گەرادروستکردن هێشتا وەردیار نەکەوتووە و ئەندامەکانی ناوەوەی کیژۆڵە فۆڕمیان وەرگرتییە، بەڵام هێشتا پێنەگەیشتوون. موو لەشوێنەکانی خۆی جارێ شین نەبوون، زێى (vagina) تەسکە، کورتە، منداڵدانی گچکەیە.
پێویستە ئاگاداری تەندروستیی کیژ بین، چونکە لەو تەمەنە، لەوانەیە کۆمەڵێک کێشەی سووتانەوە (هەوکردن) وەدیار بکەون، کە پێویستە و دەبی لەکاتی خۆیان چارەسەر بکرێن. لەوانەیە گرێ و توورەگە (کیس) لەهێلکەدان و بۆڕیی هێلکەدان سەرهەڵبدەن، کە لە ڕێگای پشکنینى سۆنارەوە (وێنەگرتن بەشەپۆلەکانى دەنگ) وەدیار دەکەون. دەمەوێ دوو نموونە لەو نەخۆشییانەی کە تووشی کیژان دەبن لێرە باس بکەم. لەکاتی کارکردنم لە نەخۆشخانەی ژنان، ئەو ڕووداوەی خوارەوە ڕوویدا:
کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان، چەند جارێک، ناوە ناوە، ژانە زگێکی نەقۆرای دەگرت و هەموو مانگێک جارێک دووبارە دەبۆوە. لەکاتی پشکنین دەرچوو، ئەو کیژە زێى (vagina) نەبوو. ژانی مانگانەی زگیشی پەیوەندییان بە سووڕی مانگانەوە هەبوو، کە خوێنەکە ڕێگای دەرچوونی نەبوو و دەڕژایە ناو بۆشایى زگەوە (تجويف البطن). خوێن بەربوون بۆناو بۆشایی زگ (bleeding into the abdominal cavity) دەستی پێکرد و کیژە یەکسەر بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەکرا و زێیەکی دەستکردیان بۆ دروست کرد، بەڵام لە پشکنینی وردتر دەرچوو، ئەو کیژە منداڵدانیشی uterus نەبوو، بەڵام لە هێلکەدانیدا، هێلکەی ساغ و پێگەیشتوو هەبوو.
لە ڕووداوی دووەم: کچێکی نۆ ساڵان، بەشی خوارەوەی زگی دەهێشا. لەکاتی پشکنینی لە نەخۆشخانەدا، دەرچوو شێرپەنجەی لە هێلکەدانیدا هەیە. بۆ ئەو کیژە باشترین نەشتەرگەرییان لە بەشی گرێیە شێرپەنجەییەکانى نەخۆشخانەدا بۆ کرد و چارەسەری باشیان پێیدا و کیژە بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت.
ئەگەر کیژ تەمەنی بچووکیش بێت، دەبی ئاگاداری بین و لەکاتی زگهێشان، بۆلای پزیشکی پسپۆری ببەین، بۆیە زۆر گرنگە هەر لە قۆناغی زووی منداڵیدا، ئاگاداری تەندروستی منداڵ بین و دەبی هەموو ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنی پەیڕەوبکرێ، دەبی ئەندامەکانی زاووزێی کیژۆڵە بە پاکوخاوێنی رابگیرێن.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: