رۆژی سێ شەممە، 19ـی ئەیلوول 2023 لە شاری هەولێر، به سه‌رپه‌رشتی د.خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، كۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌رفراوانی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌بارەی ئامادەكاری بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی 16ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و بارودۆخی خانمان و ناوچه‌كه به‌گشتی ئه‌نجامدا.
لە میانەی گفتووگۆكاندا باس له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی له‌سه‌ر ره‌وشی ژن كرا .
د. خانزاد ئه‌حمه‌د باسی له چالاكیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ تواناسازیی و گه‌شه‌پێدانی خانمانه له گشت بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره شێوازه‌كانی توندوتیژیی خێزانی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت سیاسه‌تی ڕوون هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تووندووتیژی و ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی توندووتیژیی ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
شایانی باسە بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە بەشداری كۆبوونەوەكە بوون، سەرەنج و بۆچوونەكانیان لەبارەی رەوشی ژنان خستەڕوو.