پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

یەکسانی جێندەری لە پەروەردەدا

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
نوێکراوەتەوە, وتار,
ئیراد منوچر سان احمد
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
یەکسانی جێندەری لە پەروەردەدا بە یەکێک لەبنەماگرنگەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێانی کۆمەڵایەتی و ئابووری وسیاسی، بە شێوەەیکی بەرفراوان. هەروەک چۆن لەبەرنامەی گەشەی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەروەروەردةهاتووە لە ئامانجی 4دا2030
Sustainable Development Agenda(2030) . .
پەروەردەو فێرکردن ڕۆڵی گرنگ دەبینێت بۆ بەرنگاربوونەوە توندوتیژیەکان کە ئەنجام دەدەرێت لەسەر بنەمای ڕەگەز، و گواستنەوەکۆمەڵگایەکی توندوتیژ بۆ کۆمەڵگایەکی دادپەروەر کە مافەکانی تاک تێیدا پارێزراو بێت، لەم ڕوانگەیەوە تەنها یەک دەستپێشخەری و سیاسەتێکی دیاریکراو نیە بۆ ئەم دۆزە.
لەبەر ئەوە هەیکلی نایەکسانی لە کۆمەڵگادا رۆلی کاریگەری هەیە لە پەرەوەردە، بەتایبەتی دووبارە بەرهەم هێنانی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و چەق بەستووی لە پرۆسەی پەروەردە تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ،وبەردوام لەقاڵبدانی جێندری بۆ رۆِڵی ئافرەت .
لەم ڕوانگەیەوە دەکرێت وێنای ئەوە بکرێت ئەو ڕۆڵە تەقلیدیەی کە کۆمەڵگا دیاری کردووە بۆ ڕەگەزی نێر و مێ بەرەنگاری و بەربەستی گەورەن بۆ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی پەروەردە لە بواری یەکسانی جێندەریدا بۆ ئەوەی پەروەردەش بتوانێت رۆڵی کلتوور و هەموو ئەو بیرۆکانەی کەجیاوازی ڕەگەزی تێدا بەرهەم هاتووە کۆتای پێبهێنێت .
کەواتە پێویستە گرنگی بە چەمکی گەشەپێدانی یەکسانی جیندەر لە بواری پەروەردەدا بدرێت بۆ ئەوەی سیاسەتێکی نوێ گەشەی پێبدرێت کەئەوبش یەکسانی خوێندن بۆ هەمووان بۆ ئەم مەبەستە یەکسانی جێندەر کلیلی یەکسانی خوێندنە.
بەپێی ئاماری یونسکۆ وەنزیکەی یەک بلیۆن لە خەڵک کە دەکاتە رێژەی یەک لەسەر شەشی دانیشتوانی جیهان نەخوێندەوارن. وە دوو لەسەر سێی ئەو رێژەیە ژنان.
وە نزیکەی 77 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا تا ئێستا بێبەشن لە خوێندن کە لەو رێژەی لە سەدا57% لە ڕەگەزی مێیە. وە حەوسەد هەشتاو یەک ملیۆن لە مێرد مندڵان نەخوێندەوارن وە ڕیژەی لەسەدا%64 لەو ڕێژەیە لە کچانی هەرزەکارن.
وە بەپێی پێوەرە جیهانیەکان کە دانراوە ئەوەیان خستۆتە ڕوو یەک لە هەر سێ کچێک کە خوێندنی سەرتایی تەواو دەکەن لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا توانای خوێندنەوەی نیە.
سەرچاوەی زۆرێک لە هۆکارەکان بەهۆی هۆکاری بوونی تەنگژە سیاسیەکان و بەرپابوونی جەنگ بە شێوەیکی جیاواز کار لەسەر هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ ) دەکات .
جیاوازی لە نێوان ڕەگەز و جێندەر
ڕەگەز خەسڵەتێکی بایلۆجییەوە خەسڵەتەکانی توێکاری و فیسیۆلۆجی و هۆرمۆنیەکان دەگرێتەوە کە جیاوازی دەکات لە نێوان پیاو و ژن .بەڵام چەمکی جێندەر بونیادی کۆمەڵگەیە کە دەرئەنجامی پرۆسە ئاڵۆزە کلتوری و کۆمەڵایەتیەکانە بەرهەم دێت کە پەیوەندی هەیە بە ڕەفتارە تایبەتیەکان بۆ دیاریکردنی ڕەگەز.
. بەپێی ڕووپێوی جیهانی World Economic Forumبۆ ناوچەکانی ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و باکور ئەفەریقا ، ئاماژەدەری کەلێنی جێندەر لە عیرَاق 2020 ڕیزبەندی 152 پلە بوو کە پێوانەکەی 0.567 ، عێراق تەنها لە پێش وڵاتی یەمەنەوە یە لە بواری یەکسانی جێندەری.
لەبەر ئەوەی کەلێنی جێندەری پێوانکراوە لە نیوان 0 بۆ 1 لە نەبوونی یەکسانی بۆ یەکسانی تەواو. ئەگەر سەیری ئاماژە پێدەری نمرەکان و ڕێزبەندیەکان بکەین کە پێوانەی 0.567 لە ئاستێکی زۆر لاوازدایە.
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: