پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ نەخشەڕێگایەکی تایبەت بە سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان -رۆژی دووشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە زانکۆی سۆران، هەریەک لە ناوەندی جینۆساید، جێندەر و توێژینەوەی کۆمەلایەتی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (EMMA) بە هاوکاری رێکخراوی ( NPA) نەرویجی و پاڵپشتی دەزگای (Sida )، کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ نەخشەڕێگایەکی تایبەت بە سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری سەنتەری جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان بەرێوەچوو. لە کۆبوونەوەکە گفتووگۆ لەبارەی”ئاراسته‌ گشتیەکان و چۆنێتی كاركردن و هه‌نگاونان و دیاریکردنی ئاسته‌نگ و ده‌ستكه‌وته‌كانی بەردەم سەنتەری دیراساتی جێندەر لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، كاریگه‌ری گۆرانكاریه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووریه‌كانی له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر سەنتەرەکانی جێندەو و لێکۆلینەوە و چی بكرێت بۆ باشتر كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م سەنتەرانە ، ده‌ركه‌وتنی ئەم چه‌مكە و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لێدا لە بواری توێژینەوە و کاروباری جێندەر و بەهێزکردنی ناوەندەکانی تایبەت بەو بوارە لە سەرتاسەری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. ئاراسته‌ی تیۆری جێندەر له‌ به‌رنامه‌و سیاسه‌تی ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی كوردستان و كاریگه‌ری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تیئۆری و و بەهێزکردنی سەنتەرەکانی جێندەرناسی له ناو زانکۆکانی ‌ كوردستاندا، کرا.

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکان,

 

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: