رێکەوتى 11ـى ئاب 2022 لەشارى هەولێر، رێکخراوى ئێمە بەهاوکارى بەرێوەبەرایەتى تووندوتیژى دژ بە ئافرەتان و خێزان راهێنانێکى یەک رۆژەى بۆ لێژنەى ئاشتەوایى و نێوەندگیرى خێزانى بەرێوەبرد.
راهێنانەکە لەلایەن رێنمایکارى دەروونى(هەوارە) وترایەوە تێدا باس لە (- جۆرەکانى خێزان، جۆرەکانى توندوتیژى خێزانى (چالاکى )،پێدانى زانیارى بەکەیس،ناساندنى خود، ئامانجى دانیشتنەکە، ژمارەى دانیشتنەکان، پاراستنى نهێنى.
لە تەوەری دیکەى راهێنانەکە بابەتى(-چۆن دەبین بە گوێگرێکى کارا ، پرسیارى کراوە پرسیارى داخراو ، ڕۆڵ بینین (چالاکى )، تەکنیکى جینۆگرام، تەکنیکى بڕیاردان) پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پاشان بە وردى گفتووگۆ لەبارەى باشترکردنى لێژنەى ئاشتەوایى و نێوەندگیرى خێزانى کرا.