پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

ناساندنی ڕێبەری هۆشیاری دەنگدەران

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, وتار,

شانیا محەمەد ئەحمەد

ناساندنی ڕێبەری، هۆشیاری دەنگدەران سەرچاوەیەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق.

ئامانج لە نووسینی ئەو ڕێبەرییە خزمەت کردنی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە دوو پرۆسەی هەڵبژاردندا تێدەپەڕین و بۆیە بە پێویستم زانی دەنگدەران هۆشیار بکەمەوە.

 

تەنها ئامانجێک هەبێت لە ڕێبەرییەکە خزمەتی گشتییە و بێ لایەنە، ئەو ڕێبەرییە لە پێشەکی و دوو بەش و لیستی سەرچاوە پێک دێت، لە بەشی یەکەمدا پرۆسەی هەڵبژاردن بە گشتی باس دەکرێت و لە بەشی دووەمیدا هۆشیاری دەنگدەران دەخرێتە ڕوو کە دەنگدەر هۆشیار دەکرێتەوە لە ئەرکو مافەکانیان و گرینگی و بایەخی دەنگیان لە ناو پرۆسەکە.

 

ئەو بابەت و باسانەی کە بایەخیان پێدراوە بە جۆرێکن کە گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە زمانێکی سادەو پاراو بابەتەکان نووسراون هەتاوکو گشت کۆمەلگا سوودی لێوەربگرێت و هاند بدرێن هەتاوکو

 بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و مومارەسەی

مافەکانیان بکەن بە دەنگدانیان.

ئەم ڕێبەرییە سەرەتایی بیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی سەرچاوەیەک هۆشیاری دەنگدەران بە زمانی کوردی هەتاوەکو خوێنەر سوودی لێوەربگرێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە پێویستم زانیوە ئەو مەعریفەیی کە هەمبووە بۆ

هاوڵاتیانی نەتەوەکەم جارێکی دیکە بەخش بکەمەوە

شانیا محەمەد ئەحمەد

لە دایکبووی ٢٣/١١/١٩٩٩

خوێندکاری زانستە ڕامیارییەکان/بەشی زانستە ڕامیارییەکان

زانکۆی سلێمانی قۆناخی چوار

ڕۆژنامەنووس /ئەزموونی کار کردنم لە دیجیتاڵ میدیایی مایک

چالاکوانی ڕێکخراوەکان

نووسینەکانم تایبەتن بە پرۆسەی هەڵبژاردن

بەشداری چەندین وۆرک شۆپی یۆنامی بووم کە تایبەت بوون بە پرۆسەی هەڵبژاردن

هەروەها یەکێکم لە خۆبەخشە لیدەرەکانی پرۆژەی خۆبەخشانی سەرکردەی خوێندنی نافەرمی ڕێکخراوی پاو

بەشداری چەندین چالاکی و سیمینارات و پەنێل و وۆرک شۆپی ڕێکخراورکان کردووە لە بوارە جیاجیاکان

بەڕێوەبەری گرووپی Rم کە لە وشەی(Remedia) هاتووە بە واتای چارەسەر دێت

 یەکێکم لە دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی بالۆت بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی

file:///C:/Users/ViSTA%20Technology/Downloads/jjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjj.pdffile:///C:/Users/ViSTA%20Technology/Downloads/jjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjjj.pdf

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: