دوو هه‌فته بوو (تۆفیق وه‌هبى) پۆستى موته‌سه‌ڕیفى سلێمانى وه‌رگرتبوو، سه‌ردانێكى بۆ هه‌ڵه‌بجه له 29ى 5ى 1930 رێكخست و دوو رۆژ مایه‌وه، رۆژى یه‌كه‌م سه‌ردانى عه‌بابه‌یلێ ده‌كات و پاش دیارى كردنى شوێنه‌كه‌ى، بڕیار ده‌دات بۆ ساڵى ئاینده مه‌كته‌بێكى كوڕانى لێ بكرێته‌وه، دواتر سه‌ردانی ناوشارى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و (شه‌مسه‌ى) كچى ئه‌حمه‌د موختار به‌گى جاف، ئه‌و ڕۆژه به‌ناوى دانیشتوانى شار به‌خوێندنه‌وه‌ى وتارێك به‌خێرهێنانى ده‌كا و هاوكات داواشى لێ ده‌كات كه په‌له بكرێت له‌كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌یه‌كى كچان له‌ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا.
یه‌كه‌م كچ بووم كه داوام كرد، مه‌كته‌بى كچان له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه
شه‌مسه‌خان، ساڵى یه‌كه‌مى مه‌كته‌ب، له‌گه‌ڵ كوڕان و له‌مه‌كته‌به‌كه‌ى ئه‌واندا ده‌خوێنێ، بۆ ساڵى دووه‌مى له‌مه‌كته‌بدا، واتا ساڵى 1930 پاش ئه‌وه‌ى (تۆفیق وه‌هبى)ى موته‌سه‌ڕیف (پارێزگار)ى سلێمانى، دێته هه‌ڵه‌بجه، شه‌مسه‌ى كچى ئه‌حمه‌د به‌گى موختار جاف، داواى كردنه‌وه‌ى قوتابحانه‌ى كچانى لێ ده‌كات، ئینجا قوتابخانه‌كه ده‌كرێته‌وه، به‌مجۆره شه‌مسه‌خان، پۆلى دووه‌مى سه‌ره‌تایى به‌شێك له‌مه‌كته‌بى كوڕان و به‌شه‌كه‌ى كۆتایشى له‌مه‌كته‌بى كچانى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو ده‌كات.
شه‌مسه‌خان ده‌ڵێ: “باوكم ئه‌وه‌نده حه‌زى به‌خوێنده‌وارى من ده‌كرد، بۆیه منى به‌ته‌نها خسته مه‌كته‌ب له‌ناو كوڕاندا، هه‌تاكو جاری وابوو خه‌ڵك باسى ده‌كردین كه چۆن ده‌بێ من بخوێنم له‌گه‌ڵ كوڕاندا، ئه‌وه‌بوو تا پۆلى دووه‌مى سه‌ره‌تایم له‌وێ خوێند، له‌ده‌وروبه‌رى ساڵى 1930دا، رۆژه‌ك موته‌سه‌ڕیفى سلێمانى (تۆفیق وه‌هبى) به‌موناسه‌به‌یه‌ك هات بۆ هه‌ڵه‌بجه، ئێمه مه‌كته‌بى كچانمان نه‌بوو و زۆریش پێویست بوو، باوكم وتى كچه‌كه‌م له‌م موناسه‌به‌ته‌دا بۆ شتێك به‌ناوى كچانى هه‌ڵه‌بجه‌وه ناخوێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌كته‌بێكى كچانتان بۆ بكاته‌وه؟ له‌و رۆژه‌دا منیش له‌به‌خێرهێنانیدا كه خه‌ڵكێكى زۆر ئاماده‌ى پێشوازییه‌كه ببوون، هه‌ستام و ئه‌و وتاره‌م خوێنده‌وه:
“ئه‌ى حوضارى كیرام، به‌موناسەبه‌تى ته‌شریف هێنانى ئه‌م زاته موحته‌ره‌مه، چه‌ند كه‌لیمه‌یه‌كتان عه‌رز بكه‌م، وتم: به‌خێرهاتى ئه‌ى موته‌سه‌ریفى خۆشه‌ویست، به‌خێرهاتى ئه‌ى جێگاى ئومێدى كوردان، مه‌علوومه له‌پاش هه‌موو عاجزییه‌ك فه‌ره‌حێكه، وه‌كو خوا فه‌رموویه‌تى (ان مع العسر یسرا)، من یه‌كێكم له‌ئه‌ولادى وه‌ته‌ن، له‌به‌ر نه‌بوونى مه‌كته‌بى كچان، به‌ناچارى له‌مه‌كته‌بى كوڕاندا ئه‌خوێنم، داوات عه‌رزه‌كه‌م كه مه‌كته‌بى كچانمان بۆ بكه‌یته‌وه، ئیتر خوا حافیزى ده‌كه‌م”.
شه‌مسه خان له‌سه‌ر موناسه‌به‌كه‌ى ئه‌و ڕۆژه، به‌رده‌وامى به‌قسه‌كانى ده‌دات و ده‌ڵێ: “هه‌ر ئه‌و قسانه‌م خوێنده‌وه بۆ جه‌نابى موته‌سه‌ڕیف، یه‌كسه‌ر بڕیارى كردنه‌وه‌ى مه‌كته‌بى پێداین، بۆیه من یه‌كه‌م كه‌س بووم كه داوام كرد، له‌سه‌ر داواكه‌ى منیش، هه‌ر به‌دوو هه‌فته دواى ئه‌وه، مه‌كته‌بى كچان له‌هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه”.
ئه‌و كچه گه‌وره‌ى ئه‌حمه‌د به‌گى موختار جافى شاعیر ده‌ڵێ: “سه‌ره‌تا بۆ مه‌كته‌به‌كه، ماڵێكیان له‌هه‌ڵه‌بجه به‌كرێ گرت، ماڵى (كاكه حه‌مه‌ى غه‌فوور له‌پیر محه‌مه‌د). دووباره له‌قوتابخانه‌ى كچان ده‌ستم كرده‌وه به‌خوێندن، جا من شتى زۆرم ئه‌زانى، شانازیم ئه‌كرد به‌سه‌ر ته‌له‌به‌كاندا و جارجاره‌ش هه‌ڵه‌سام ده‌رسم پێئه‌وتن”.
پەرتوکی (کچانی مەکتەب لەسەدەی ڕابردوودا)
محمد گۆران
شه‌مسه‌ى، ئه‌حمه‌د موختار جاف
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode