پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

رێنمایی و هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە پرۆسەی #هاوسەرگیری دا

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
بڵاوكراوەكان, نوێکراوەتەوە, وتار,
بەشی یەکەم
ئا: عقید/ محمد مجید حمد*
ئامانجمان زیاتر هۆشیارکردنەوە و رێنمایکردنی گەنجەکانمانە لە تەواوی پرۆسەی #هاوسەرگیری دا بە سێ قوناغ بە کورتی ئاماژەی پێ دەکەین. ئەوەش لەبەر ئەوەی تیبینیمان کردوە رێژەی جیابوونەوە بە هۆکاری جیا یەکجار زۆرە و بەردەوامیش لە هەڵکشاندایە. کە دەکرێت بەر لە چونە ناو پڕۆسەکە بە رێگای ئەنجامدانی خولێک یان وۆرک شۆپێک دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی خوێنی هەردولا بە پۆزەتیف ئینجا ئاشنا بکرێن بە شێوازی چارەسەرو زاڵ بون بەسەر ئاستەنگەکاندا، کە ئێستا لە وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەی خولی هۆشیاری پێش هاوسەرگیری کەوتۆتە بواری جێ بەجێکردن بەو مەبەستە. جێگای دەستخۆشیە بۆ زیاتر دڵنیابون لە بڕیاردان و رەزامەندیدا کە درک بەوە بکەن بڕیارێکی تەندروست و تەواویانداوە بۆ زیاتر ئاشنابون بە یەکتر، لە رێگای چەندین وانەو بابەتی تایبەت بە ژیانی خێزانداری و هاوسەرگیری بە سود وەرگرتن لە کەسانی پڕ ئەزمون و شارەزا لە ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانداریدا. چونکە هەمومان دەزانین ژیانی هاوسەری بەرپرساریەتیەکی گەورەو هەستیارە ناکرێ بچیتە ناو ئەو پرۆسەیە هیچ زانیاریەکی پێش وەختەت نەبێت. بۆیە دوای ئەو ماوەیە کە دیاری دەکرێ ئەوان لەوە دەگەن ژیانی هاوسەرگیری چۆنە. ئەو هۆشیار کردنەوە و شارەزاکردنە لەو پرۆسەیە دەبێتە سەرەتایەکی باش و بناغەیەکی بە سود.
بۆیە لە خوارەوە بە کورتی باس لە هەرسێ قوناغی گرنک و هەستیاری پرۆسەکە دەکەین.
• یەکەم/ قۆناغی #خوازبێنی و یەکتربینین و رازی بون.
• دووەم/ قۆناغی رێوڕەسمی #گواستنەوە
• سێ هەم/ قوناغی ژیانی #خێزانداری
یەکەم/ قۆناغی خوازبێنی و یەکتربینین و رازی بون.
ئەو قوناغە گرنگترین و هەستیار ترین قۆناغە چونکە پێویستی بە بیرکردنەوە و بڕیاردان و خۆ یەکلایی کردنەوە هەیە رەنگە تووشی دڵە راوکێ و نیگەرانیەکی زۆر ببینەوە هەر لە راستیشدا وایە پێویستە بڕیارێک بدەی کە تەواوی سیستەمی ژیانت بگۆڕێت و ژیانێکی تازە دەست پێدەکەی لەگەڵ کەسێک کە رەنگە هەرگیز نەتبینیبێت و هیچ شتێکی لەبارەوە نەزانیت ئەوەش لە بیرکردنەوەی هەندێک کەس شۆک بونێکە، کە رازی بوون لەسەری ئەستەمە، بەڵام مەحاڵیش نیە.
بۆیە لە خوارەوە چەند خاڵێک بە کورتی ئاماژەی پێ دەدەین.
1/ رەچاوکردنی بنەماکانی کەسایەتی بۆ هەڵبژاردن؛ هەمومان دەزانین هەندێک هەڵسوکەوت و گفتار و رەفتاری مرۆڤ پێوەرێکی گرنگە بۆ دروستبوون و بوونی کەسایەتیەکی باش و گونجاوا وەک: شێوازی قسەکردن و پۆشینی جل و بەرگ و گفتولوفت و هەندێک ئەتەکێت و بنەما جوانەکان، کە لە مرۆڤ دا بوونی هەیە. بۆیە ئەو هەلسەنگاندنە وەکو سەرەتایەک زۆر گرنگە و پێویستە رەچاوی ئەو بنەمایانە بکرێت، کە مرۆڤی باش و خراپی پێ جیادەکرێتەوە هەموو ئەو شتانە وەکو دەست پێک ئاماژەن بۆ یەکتر خوێندنەوە هەڵسەنگاندن. بۆیە دەکرێت لە دانیشتن و یەکتربینینە سەرەتایەکاندا تێبینی ئەوشتانە بکرێت.
2/ یەکتربینین و روبەڕوبونەوەی یەکتر دور لە هەموو جوانکاریەک؛ پێویستە سەرەتا هەردووکیان بە شێوازێکی جوان و رێک چەند جارێک یەکتر ببینن و دوور لە هەموو جوانکاری و خۆڕازاندنەوەیەکی زیاد لە پێویست، کە وابکات هەموو شتە راستەقینەکان بشارێتەوە. واباشە بەشێوازێک جاوپێکەوتن بکرێت راستیەکان لەبەر چاوانبن و بە چاوی ئاسای ببینرێن. لە هەبوونی هەر کێشەیەک لە سیماو لەش و لار ئەگەر هەبێت بۆ ئەوەی تاوەکو لە داهاتوو ژیانی هاسەرگیریدا نەبێتە کێشە و مایەی توانج و ناڕەازیی دەربڕین تا نەبێتە بەهانەگرتن بۆ بڕیاری جیابونەوە یان بەڵایەنی کەم کێشەی خێزانی و هەراسانکردنی یەکتر.
3/ تاقیکردنەوەی نهێنی و ئاشکرا لەسەر رەوشتی راستگۆییدا؛ وا پێویستە لەسەرەتادا بەچەند شێوازێکی سادە و ساکار بۆ مەبەستی دڵنیا بوونەوە لە راستگۆی چەند جارێک هەوڵبدە بزانە لە کاتی قسەکردندا یان لەکات دانانی یەکتربینین یان سەردانی کردندا لەکات و سات و خۆیدا ئامادە دەبێت یان هەندێک داواکاری بکە بزانە پابەند بوونی هەیە بەو شتانەی پێشتر قسەتان لەسەر کردووە و بەڵێنی داوە. چونکە رەوشتی پابەند بوون و گفتدان زۆر گرنگە لە کەسایەتی مروڤدا.
4/ قسە کردن لەسەر تەواوی ژیانی خێزانداری؛ پێویستە هەردولا باس لە هەمو ئەوشتانە بکەن کە پەیوەندیان بە ژیانی خێزانداریەوە هەیە، هەردوولا هەموو ئەوشتانە باس بکەن، کە لە هزری خۆیاندا بیریان لێ کردووەتەوە بۆ داهاتووی خۆیان بۆ نمونە منداڵ خستنەوە و خوێندن و هەموو مافە شایستەکان تاوەکو لە دوایی دا نەبێتە کێشە و تێک نەگەیشتن لەیەکتر و بگاتە رادەی پێگیر کردن و لە کۆتای شیرازەی خێزانی پێ تێک بچێت، خۆیان و منداڵ و کەسانی تریش لە نێوانیاندا ببنە قوربانی ئەو ناحالی نەبوونە لەیەکتر. بۆیە پێویستە وورد و درشتی راز و نیازی خۆیان باس بکەن.
5/ قسەکردن لەسەر رێوڕەسمی گواستنەوە؛ یەکێکی ترە لە باس و خواسی سەرتای پێکهێنانی هاوسەرگیری، دەبێت بەرنامە رێژی پێش وەختەی بۆ بکرێت، رێکبکەون لەسەر هەموو ئەو شتانەی تایبەتە بەو پرۆسەیە بۆ ئەوەی دوای مارە بڕین شتێک نەمێنێتەوە ببێتە گرفت و رووبەڕووی هەندێک نا خۆشی ببنەوە.
6/ رەخساندنی کاتێکی گونجاو بۆ بیرکردنەوە پێش بڕیاردانی کۆتایی؛ بۆ ئەوەی بە دەرونێکی هێمن و لەسەرخۆو ئارام دوور لە هیچ فشارێک خۆت یەکلابکەیتەوە.
7/ راوێژکردن بە کەسانێکی بە ئەزموون و سەرکەوتوو لە ژیانی هاوسەرگیری، بێگومان سودی زۆری دەبێت. چونکە بە چەند ئەزمونێک و چەند پێوەرێکی سەرکەوتوو ئاشنادەبیت هەندێک زانیاری و شارەزایی پەیدا دەکەیت، کە چۆن و چی بکەیت.
8/ دوای هەموو خۆ یەکلاکردنەوەیەک بۆ بڕیاری کۆتایی؛ بەهەموو باوەڕێکەوە بگەڕێنەوە بۆ خودی خۆت، واتە: یەکەم کەس و دواین کەس با خۆت خاوەنی بڕیاری خۆتبیت هیچ شێک کارت تێ نەکات و لەبەر فشاری هیچ بارودۆخ و خاترو ختورێک بڕیار مەدە تاوەکو لە هەموو ئەنجامە باش و خراپەکانی ژیانی هاوسەرگیریت خۆت بە بەرپرسیار بزانیت لە بڕیاردان نەک کەسانێک، کە رەنگە بۆ بەرژەوەندی تۆ قسەیەکی خێریان تێدا کردبێت. پێت وا نەبێت ئەوە ئەوانن تۆیان توشی ئەو ژیانە سەختە کردبێتەوە نەخێر دەبێت باوەڕ بەوە بێنێت، کە ئەوە تۆ بوویت دوا و بڕیارت دا دەشبێ خۆت بەرپرسیارێتیەکە هەڵبگری.
——————
* عقید/ محمد مجید حمد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیەکان لە
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: