پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

رێكخراوی ئێمە بەشداری لە مەراسیمی کۆتایی هەڵمەتی ۱٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان و کچان و ڕاگەیاندنی ڕۆژی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەكات

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

ئەمڕۆ 10ـی دیسێمبەر 2023 لە شاری هەولێر، رێكخراوی ئێمە بەشداری لە مەراسیمی کۆتایی هەڵمەتی ۱٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان و کچان و ڕاگەیاندنی ڕۆژی مافی مرۆڤ لە کوردستان كرد.
لە ژێر چاودێری جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
وتەی بەخێرهاتن لەلایەن د.خانزاد ئەحمد، ئەمینداری گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان پێشكەشكرا، پاشان بەڕێز ڕێبەر ئەحمد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان وتاری دەستپێک خوێندەوە، وتاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن گاریک هەیراپێتیان، نوێنەری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA) خوێندرایەوە.
کاریگەری بڕینی بودجەی فیدراڵی عێراق لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان، بەتایبەت ئافرەتان و کچان لەلایەن ئایە سەرچڵ، بەرپرسی بەشەکانی گەشەپێدان و پرۆگرام لە ئەنجوومەنی بااڵی خانمان و گەشەپێدان پێشكەشكرا، دواتر نوێنەری ھاوپەیمانی ژنانی کوردستان (بەهار عەلی) بوودجە و كاریگەری لەسەر رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت رێكخراوەكانی ژنان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنان سیمینارێكی پێشكەشكرد،
بەکارخستنی دەستپێشخەری وەزارەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە ژووری هەراسانکردنی ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەلیکترۆنی لەلایەن بەرێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان (فێنك شەفیق)پێشكەشكرا
.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: