ئێمە بەشداری مێزگردی “ماف، یەکسانی، تواناسازی کرد
کە لەلایەن یونامی رێکخرابوو
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان، بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان پيکهاتبوو لە “ ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ، نوێنەری رێکخراوکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مێزگردێک بەڕێوەچوو.
رێکخراوی ئێمە وتارێکی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم پاراستنی ژن پێشکەشکرد.
تیشکی خستەسەر” کوشتنی ژن بە بیانووی شەرەف، زیادبوونی گوتاری تووندڕەوی دەرهەق بە ژن، رەنگدانەوەی دۆزی ژن لە کابینەی دەیەم”.










