دوور لە رووداوى تووندوتیژى دژ بە ژن، ئەمجارە هەواڵێکى دڵخۆشکەرتان پێ رادەگەیەنین، هەواڵى سەرکەوتنى کچە کوردێکى پەنابەر لە سکۆتلەندا لە شارەوانى گلاسگۆ، رۆزا سالح، لە شارەوانی شاری گلاسگۆ لەسەر لیستی پارتی نەتەوەی سکۆتلەند، بوو بە ئەندامى شارەوانى لەو وڵاتە.
ژن و کچى کورد خاوەن وزە و تواناى زۆر گەورەن، ئەگەر بێت و زەمینەسازى و ژینگەیەکى ئارامیان هەبێت دەتوانن لە لوتکەى بەرێوەبردنى وڵات و سێکتەرە گرنگەکان بن.
رێکخراوى ئێمە پیرۆزباییەکى گەش و پڕ لە خۆشەویستى لە رۆزا ساڵح دەکات، هیواى سەرکەوتنى لە بەدیهێنانى ئامانجەکانى بۆ دەخوازێت
رۆزا ساڵح، 20 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خێزنەکەیان وەک پەنابەر رووی کردووەتە بەریتانیا،
ئەندام بووە لە حزبی سەربەخۆخوازی سکۆتلەند
لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی وەک یەکەم پەنابەر بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی گڵاسکۆ هەڵبژێردرا.








