-کوێستان عومەر زادە
شکاندیان
پەنجەرە کانی نیگاتان
قژەکانیان هەلوەراندن،
باڵەکانیان لەفرین
تۆراندن!!!!
سێبەری شێعر یان بەسەر کراسی
رەنگ پەمەئ ئەم شارەدا
پارچە پارچەکردن.
ژنیک بەدەم سەمایی باوە
هەرچی
وردە ژان و , وردەخەم و
وردەبرینی
روحیەتی
جێی دەهێڵئ
بالای بەرەنگی کەسکی ژنانە،،
دادەپۆشی.
ئەو
سرودی یەکسانئ
دەخوێنئ
ژنێک بەدەم سەمایی باوە،
بانگی ئازادی
پارچە شکاوەکانی
ژنان
لە رۆژی هەشتئ مارسا
دەخاتە جانتاکەی شانی و
بەرەو منبەری یاسا!!!
خۆی نمایش دەکا.
ژنێک لەدوری دورەوە
لە ئازاردا
دەدرەو شێتەوە!!!
ئەو بەدوو پێی ئاسنین
لێرەیە!!!
ئەوان دەیان هەوئ لەباری بەن!!!
خوێنی لەشی بەسەر
تاشەبەردەکاندا بکەنە
تابلۆ!!!
ئەو بکوژن
گەر ئەونەبئ شار چۆڵدەبئ
هیچ وەرزی نامێنئ بۆ ئاشتئ
نە رۆژێک بۆ خوازبێنی
تریفە مانگ !!!
نەژیان گولدەچنی
لەکۆلەنە کانی تەمەندا.
گەر ئەو نەبی
ژیان بە پێوە
لەناو گەرمەی پێکەنیندا
هەلدەقرچئ!!
ئەورەنگی
هەموو تەوارە بالگەرمەکانی ئیرەو
نیشتیمانی
خۆلەمیشتئ منە!!
گەرئەو نەبئ
ئیتر
پەنجەرەی راماکزدەبی
ژیان روت روت دەبیتەوە
مرۆف خالی دەبیتەوە
لەمانا
ئەو هەشتئ مارسی
ژن ژیان ئازادیە!!
لئرە دلی ژنیکی دووگیان
کچیکی عاشق
کە وەک بازیکی سپی
ئەوین لە چاویا قەتیس ماوە
دەدرەوشيتەوە
لئرە ئەو
پر بە خەمەکانی خۆی
گەورەدەبی!!!
لیرە مانگ بە پیی پەتئ
بەدوا ئەودا
رادەکا
ئەوان جۆن تاقەتیان هەیە
ئەوەندە برین بخەنە سەر دلی ژن
چۆن چۆن!!!!
نیشتیمان و ژن و هەشتئ مانگ
لە پەنجەرەی نیگادا
ناهۆنەوە!!!!!
چۆن دڵۆپئ مردن دەخەنە سەر
روخساری مانگ
ژنێک لە توئئ هەشتی ماندا
لەباربەرن چۆن!!!!











