پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

وەفدێكی باڵای حكوومەتی فیدرالی ئەڵمانیا و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانیا سەردانی رێكخراوی ئێمە-یان كرد لە دهۆك

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
پاراستن, جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, دهۆك, ژن و ئاشتى, هەواڵ,

ئەمڕۆ ئێوارە 6ـی نیسان 2023 لە شاری دهۆك، وەفدێكی باڵای حكوومەتی ئەڵمانیا و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پێكهاتبوون لە”فرانك شڤابە، راسپێردراوی حكوومەتی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئاین و بیروباوەڕییەكان، دەریا تورك ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە سەردانی سەنتەری دهۆك-ی رێكخراوی ئێمە-یان كرد، بەمەبەستی كۆبوونەوە و گفتووگۆی راوێژكاری لەگەڵ ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی چالاك لە بواری كاروباری ئێزدیدییەكان و كچانی ئێزیدی.
سەرەتای كۆبوونەوەكە، بەرێوەبەری رێكخراوی ئێمە”بەهار عەلی” دەستخۆشی لە وەفدی میوان كرد لەبەرامبەر هەوڵ و كارەكانیان بۆ خزمەتكردن بە كچانی رزگاربووی دەستی داعش و بایەخدانیان بە پرسی بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان.
پاشان هەریەك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، كە پێكهاتبوون لە بەرپرسی كۆمەڵێك رێكخراو لەبواری شیاندنەوەی ژنانی رزگاربووی دەستی داعش، پارێزەران و خۆبەخشان.
تەوەری سەرەكی گفتووگۆ و كۆبوونەوەكە، گوێگرتن بوو لە داخوازینامەی ژنان بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لە رەوشی ژنانی رزگاربووی دەستی داعش و چاودێریكردنی جیبەجێكردنی یاسای قەرەبووكردنەوەی رزگاربووانی دەستی داعش.
بەهار عەلی، رێوەبەری رێكخراوی ئێمە لە بەشێك لە قشەكانی ئاماژەی بە كاروچالاكیەكانی ئێمە كرد كە بۆ ژنان و كچانی رزگاربووی دەستی داعش كردوویانە، بەردەوامن لە كارەكانیان بۆ دابینكردنی ژیانێكی پڕ لە ئاسایش و دوور لە فشاری دەروونی.
وەفدی میوان دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ژنانی چالاك و ماندوونەناس كرد بەرامبەر بە دڵسۆزییان لە كاروبارەكانیان بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری، بەرەوپێشبردنی دۆزی ژنان.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: