ئەمڕۆ ١٨ ی نیسان٢٠٢٣، بەهار عەلی بەرێوەبەری رێکخراوی ئێمە پێشوازی لە وەفدێکی جینۆساید ۆچ کرد لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ئێمە لە هەولێر ، وەفدەکە پێکهاتبوون لە “گریگۆری ستانتن و خاتوو ئاورینگ شاوەیس و کارلا”.
لە کۆبوونەوەیەکدا باسی جینۆسایدی کوردو بە تایبەتیش جینۆسایدی ئێزیدی و کارەکانی ڕێکخراوی ئێمە لەو بوارەدا. هەروەها هەردوولا رێکەوتن لەسەر هەماهەنگی زیاتر لەو بوارەدا.
جینۆساید و گرنگیدان بە کەیسی رزگاربووانی جینۆساید یەکێکە لە بابەتە گرنگ و ستراتیژەکان، رێکخراوی ئێمە کاری لەسەردەکات.
وەفدێکی جینۆساید ۆوچ سەردانی رێکخراوی ئێمە-کرد