پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

هەراسانکردنی ژنان بەرامبەر پێدانی کار: دیاردەیەکی قێزەونی کوردستانی عێراق

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
جوڵانەوەی فێمینست لە كوردستان, داکۆکی, نوێکراوەتەوە, وتار,

ناز نیلۆفەر
ژنان لە کوردستانی عێراقدا، بەتایبەت لە بواری کاری ئیداریی و پرۆفێشناڵدا، تەنها لە پێناو گەیشتن بە سەرچاوەیەکی سەربەخۆی بژێویی ژیان، دووچاری چەندین ئاڵنگاریی دەبنەوە. جموجۆڵی ئابووریی دوای ڕوخانی رژێمی بەعث لە عێراقدا، وایکرد کە کۆمپانیا-گەلێکی زۆری بیانیی روو لە کوردستانی عێراق بکات و وەبەرهێنەرانی ناوخۆش، بە سود وەرگرتن لە ئایدیاکانی ئەو کۆمپانیایانە، توانیان تاڕادەیەک کەرتی تایبەت ببوژێننەوە. ئەمما سەروکاری پڕانی ئەو کۆمپانیایانە، پیاون.
ئەو پیاوانە، هەروەکو هەنگوینیان لە داردا دۆزیبێتەوە، بۆ تێرکردنی حەز و ئارەزووەکانی خۆیان، مەوقیعی ئیداریی خۆیان و دەسەڵاتەکانیان، خراپ بەکارهێناوە و بەکاردەهێنن. ئەم دیاردەیە هەر لە کەرتی تایبەتدا باو نییە، بەڵکو کەرتی گشتیی و فەرمانگەکانی میریشی داڕزاندووە. کەم بەڕێوەبەر هەیە کچۆڵەیەک یان ئافرەتێکی دڵخوازی خۆی، لە باخەڵدا نەبێت. ئەو ژنانەش کە دەکەونە باخەڵی ئەو بەڕێوەبەر و کاربەدەستە پیاوانەوە، بەڵێ ئیشیان ماشییە و پلەکانیان رۆژ بە رۆژ بۆ سەرەوە هەڵدەکشێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە، ئەمە بێ باج تێپەڕ نابێ.
کوالێتی زرنگیی ئەو ژنانە، بەداخەوە کە بۆ هەڵکشانی پلەی ئیداریی یان لەپای بەدەستهێنانی پۆستێک خۆیان دەدەن بەدەستەوە، زۆر نزمە. بەشێوەیەک کە فەرمانگەکان و کۆمپانیا تایبەتەکان، سود لە مەهارەکانیان وەرناگرن، بەڵکو تەنها سەرچاوەی دابینکردنی حەز و ئارەزووی پیاوانن. لە بەرامبەردا، چەندین شێرەژنی زرنگ، خاوەن مەعریفە و فیکری ئینسانیی، تەنها لەبەرئەوەی نایەنە ژێرباری ئەو پیاوە چاوچنۆکانە، ناتوانن خزمەت و تواناکانیان بگەیەننە کۆمەڵگە.
چەندیین ژنی بە توانا کە لە دایاسپۆرا هەلی کاری باشیان بۆ دەڕەخسێت بێ ئەوەی دووچاری هەراسانکردنی جەستەیی یان جێندەریی ببنەوە، لە ژیانێکی سیستەماتیکی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهانەوە، بڕیاری گەڕانەوە دەدەن بۆ کوردستانی عێراق و بەو هیوایەی بتوانن خزمەتی ئەو کۆمەڵگەیە بکەن کە لێی هەڵقوڵاون. بەداخەوە، کاتێک ئەوان تەسلیمی حەز و ئارەزووی پیاوە کاربەدەستەکان نابن، دەبێت بێكار بمێننەوە .ئەم ناعەدالەتییە زۆر بە ئازارە کاتێک تۆ دەتوانی لە وڵاتێکی بیانیی، كە وڵاتی دووهەمی تۆیە و زمان و كلتوری خۆتنین و هەمان نەتەووە نین ،کارێکی باش بەدەست بهێنیت بە بێ ئەوەی لەڕێی ناسیاو حیزب و تكلیف لەم و لەو و زۆر پرۆفێشناڵانە بە چاوپێكەوتنێكی كەم و هەڵسەنگاندنێكی ڕۆشنبیرانە و ڕێز لە توانا و بەهرەكانت ئەگیرێت و هەوڵت لەگەڵ دەدەن كە بەرەو باشتر و زیاتر فێرتبكەن، بێ ئەوەی توشی ئەو پیاوە نەخۆشە برسیانەی كە هیچ زانیاریەكیان نیە تەنها پارە نەبێت ببیتەوەو و بێ بەغیلی و غیرەكردنی كارمەندەكانیتر و پشتشكانی یەكیتر و بێ ئەوەی هیچ مەرامێكیتری لەدوابێت، بەڵام لە وڵاتەکەی خۆت نەتوانی بە بێ باج و بێ قسەوباسێكی زۆر و
كەمكردنەوەی تواناكانت ، کارێک پەیدا بکەی!
كە لە چەندەها وڵاتی تر بتوانێت و لە كەش و هەوایەكی زۆر ئارام و زۆر سیستمی پێشكەوتوو بێ بۆڵەبۆڵ و بە دڵخۆشی كار بكەیت و هەموو مافێكی خۆت بەزیاوە چەندبارەی ماندووبون خۆت بە
سەربەرزیەوە بەدەستبێنیت بە هەوڵ و تێكۆشانی خۆت.
بۆ ئەو ژنانەی كە بەهێزن و ئەزموونی باشی ژیان فێری كردوون ،و یاسای ئەو وڵاتە بیانیانە وایلێكردوون و مافی
خۆیان بزانن و چۆن وەربگرن ، لە كوێدا هەڵسوكەوتێك دژی كەسایەتیان و ماف زەوتكردنیان بێت بتوانن
بیوەستێنن و هەوڵ بۆشتێكی باشتربەن ، منەتیان بەوەنەبێت هەموو شتێك قبوڵبكەن .
خەمەكە لەوێدا دەست پێدەكات ئەو كچانەی كە تازە دەست بەكار ئەكەن و بێ ئەزموون و ژیان وایان لێدەكات كە كاربكەن ،ئەكەونە دەست ئەو گەلە گورگە و ئەبێت لەو زەلكاوە قێزەونەدا مەلەبكەن .خۆشبەحاڵی ئەوەی زرنگبێت و نەكەوێتە داووی ئەو نەخۆشانە و لە
زەلكاوەكەدا نوقمنەبن.
تێبینی/ وەك خۆم لەماوەی گەڕانەوەمدا كارم لە دوو شوێنی زۆر پرۆفێشناڵكرد كە پێمناخۆشەبێت ئەگەر هەقی خۆیان پێنەدەم و بەدەریان نەكەم لەو گێژاوە كە بێ ناسیاوی و بە چاوپێكەوتنێكی زۆر پرۆفێشناڵانە ، زۆر بەڕێز و هەڵسوكەوتێك ی زۆر جوان لەگەڵم و هەموو مافێكی خۆم وەك خۆی وەرگرت ،ئەویش (اربیل بانك) (yana service ، بانكRT )بوو.

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: