پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

لەبەرواری ٢٣/٤/٢٠٢٥ خولێکی (فریاگوزاری سەرەتایی) بەهەماهەنگی ڕێکخراوی تاکڤین کرایەوە لە سەنتەری کۆمەڵایەتی هاوکاری لە ڕێکخراوی ئێمە، (١٧)کچ و ژن بەشداربوون خولەکە هەفتەی دوو ڕۆژ بوو بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو، بابەتەکانی خولەکە پێک هاتبوون لە ( فریاگوزاری سوتان، فریاگوزاری ژەهراوی بوون،فریاگوزاری سەرەتایی بوژانەوەی دڵ و سییەکان، گیرانی بۆری هەناسە لە لایەن دایکانەوە، سکچوون و ڕشانەوە، خوێنبەربوونی ناوەکی و دەرەکی و خوێنبەربوونی لووت چی بکرێ بۆ کەمکردنەوەی زیان و چارەسەری سەرەتایی حاڵەتی سوکی خوێنبەربوون، شکان و جۆرەکانی چارەسەرکردنی، هەڵە باوەکانی بەکارهێنانی دەرمان بۆ منداڵان، بوژانەوەی دڵ و سیەکان، جۆرەکانی ڕێگریکردن لە دوگیان بوون، فریاگوزاری سەرەتایی ڤاکسین، فریاگوزاری سەرستایی بۆ گەشکە لە گەورەو منداڵان). لەلایەن کەسی شارەزاو دکتۆری پسپۆڕ سەبارەت بە بابەتەکان دەگوترانەوە، کاردانەوەی بەشداربووان زۆر باش بوو لە میانەی بەڕێوەچونی بابەتەکان هەروەها زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ کردنەوەی خولەکی ئاوا پڕ زانیاری بۆیان، لە کۆتا ڕۆژ دا لە ٢٩/٥/٢٠٢٥ بڕوانامەی بەشداربوونیان پێدرایەوە .

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
سەنتەرە کۆمەڵایەتیەکان,

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن Emma Organization
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

بابەتە هاوشێوەكان: