پەیوەندی بكە: 07507613136 | ئیمەیل: info@emmaorg.me

سەرۆكی حكوومەت”هاوکار بن لەپێناو جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان”

ئەم بابەتە بڵاوبكەوە:
Image
چالاکیەکان, نوێکراوەتەوە, هەواڵ, هەولێر,

سەرۆكی حكوومەت”هاوکار بن لەپێناو جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان”
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/6، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا، جێگری سەرۆکوەزیران، راپۆرتێکی سەبارەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان پێشکەش کرد . هەروەها ئاماژەی بە هۆکارەکانی توندوتیژی و چۆنییەتی چارەسەرکردنیانی خستەڕوو و لەمبارەیەوە داوای لە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هەموولایەک هاوکار بن لەپێناو جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان.
سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و گرتنەبەری رێکاری توند و بەسزاگەیاندنی هەموو ئەو تاوانبارانەی کە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دەکەن کردەوە کە نابێ بە هیچ شێوەیەک، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لەمبارەیەوە بکرێت. سەرۆک وەزیران دامەزراوەکانی حکومەتی راسپارد کە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هوشیارکردنەوە بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ئەنجام بدەن.
پاشان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، راپۆرتێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی پەیوەست بە ڕووبەرڕووبوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان.
ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی ئەو پێشنیار و ڕاسپاردانەی کرد کە لە ڕاپۆرتەکە و کۆبوونەوە خرانەڕوو، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕووبەڕوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و .خێزان و هەموو ئەو ڕێکخراوانەش کە کار لەو بوارەدا دەکەن دووپات کردەوە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ توندوتیژی دابنرێت

بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode
Image
jkbkbnllknl

بابەتە هاوشێوەكان: