له پێناو به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنیێكی هێمن و شارستانی و زامنی كوردستانێكی ئارام‌دا
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و خه‌مخۆری به‌رانبه‌ر به پاراستن و ئارامی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی و ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رانبه‌ر به‌و شێوازه تونده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه له لایه‌ن به‌شێك له لیسته‌كانه‌وه كه تیایدا زمانی زبر و توند و هه‌ره‌شه ئامێز و ناشارستانی به‌كاردێت.
ئه‌م شێوه له زمانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌ترسی زیاتربوونی ناكۆكی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و قووڵبوونه‌وه‌ی زۆنه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ببێته كه‌لتورێك له هه‌موو بۆنە و یاد و بانگه‌شەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌كار بێت بگوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئه‌م زمانه زبر و ناشارستانیه دووره له كه‌لتووری خه‌ڵكی كوردستان به سەر‌جه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه، زمانی شیرینی كوردی ده‌وڵەمه‌نده به وشه‌ی جوان پر مانا بۆ ره‌خنه‌گرتنی بوونیادنه‌ر.
له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه له لایه‌ك فشار‌و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، لەلایەکیتر شەڕ و پێکدادانی وڵاتانی دەوروبەر کە لە ناوچەکەدا روودەدات، دوور نیە پروشکی بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکەمان بەتایبەت عیراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستی به گوتارێكی سیاسی و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وتۆ هه‌یه كه جه‌خت له به‌هێزكردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و باشتركردنی بارودۆخی ئابووری و بژێوی خه‌ڵك و سه‌روه‌ری یاسا‌و نه‌هێشتنی توندوتیژی و جیاكاری دژ به ژنان و خستنه‌گه‌ری تواناكانی ژنان و گه‌نجان و پاراستنی ژینگه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌یه، نه‌وەکوو گوتاری رق و كینه‌و و زمانی زبر كه به ئاراسته‌ی هاندان بێت بۆ دووركه‌تنه‌وه له یه‌كتر و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری براكوژی كه گه‌لی كوردستان باجی زۆری قورسی ئه‌و قۆناغانه‌ی داوه و نامانه‌وێ دووباره بێته‌وه.
لەگەڵ ئەوەش دەمانەوێت سوپاس پاڵپشتی پارتە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان بکەین، لە بەرانبەر رێزگرتنیان لە کاندیدە ژنەکان، تاوەکوو ئێستا ژنانی کاندید رووبەرووی ناوزراندن نەبوونەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی رابردوو گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، جێگەی سوپاس و پێزانینە.
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان
هەولێر
١٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤

بانگه‌وازی هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان
بڵاوكراوەتەوە لە لایەن redcode






