ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان بەرێوەبەرایەتیەكانی تووندوتیژی

شاندێک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، بە سەرۆکایەتی عقیدی مافپەروەر (وشیار قادر طە) لێپرسراوی سەنتەری راوێژکاری خێزانی هەولێر، بە یاوەری سەنتەری راوێژکاری خێزانی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی و رێکخراوی (ئێمە)بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی ئاشتەوایی و نوێنەرانی گشت هۆبەکانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/دهۆکیان کرد و لەلایەن عقیدی مافپەروەر (ئارام محمد ) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دهۆک پێشوازیان لێکرا.
دواتر شاندەکە سەردانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی دهۆکیان کرد و لەکۆبوونەوەیەکدا زانیاریەکان خرانەڕوو بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر و دروستکردنی هەماهەنگی بۆ خزمەتکردنی تاک و خێزان و کۆمەڵگە،
پاشان سەردانی گشت هۆبەکانی ئەم سەنتەرە کرا