رۆژی سێشەممە ١٤ ی شوبات ٢٠٢٣، رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، بەهاوکاری میدیکا مۆندیال، سیمینارێکی لە قوتابخانەی رۆنای بنەڕەتی کچان، لەبارەی هۆشیارکردنەوەی کچان سەبارەت بە تووندوتیژی لەرێگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ئاشناکردنی خوێندکاران بە هێڵی گەرمی ١١٩ ، بۆ بەدەنگەوەهاتن و پاڵپشتی ژنان بۆ راوێژکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی.
لەکۆتای سیمینارەکە گفتووگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرورا و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەلایەن راهێنەر: پەیڕەو ئەنوەر، روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی بابەتەکان خرایەڕوو.
لەکۆتای سیمینارەکە گفتووگۆ و ئاڵوگۆڕی بیرورا و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەلایەن راهێنەر: پەیڕەو ئەنوەر، روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی بابەتەکان خرایەڕوو.


