Call: 07507613136 | Email: info@emmaorg.me

رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر دەکەن

Share this Post:
Image
News,
ئێمه‌ وه‌ك ئەو ڕێكخراو و لایه‌نانەی له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی ئەم بەیانییەی هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دەکەین. ئەم هێرشە بە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەرهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەزانین و لە هەمان کاتیشدا پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقە بۆیە داوا له‌ حكومه‌تی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی ده‌كه‌ین هەڵوێستیان هەبێت و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم جۆرە هێرشانە.
دەبیت هەموان ئەوەمان لەبیر بێت کە له‌ كاتی جه‌نگ و ململانێ چه‌كدارییه‌كاندا به‌رده‌وام خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌ و شوێنە مه‌ده‌نیەکان ده‌بنه‌ ئامانج و قوربانی، ئەمەش دژ بە ڕێكه‌وتننامه‌کانی جنێفی تایبەت بە پاراستنی خه‌ڵكانی مه‌ده‌نیە بۆیە ئێمەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان داواکارین کە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەشداریان هەبێت لە پاراستنی سەروەری ئاو، خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
بیانوە ناڕاستەکانی پشتی ئەم هێرشە یەک لە دوا یەکانە هەرچی بن، نابنە پاساو بۆ هێرشی چەکداری بۆیە بکەرەکانیان لەلای ئێمە شەرمەزارن.
خوای گەورە خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت
ناوی رێکخراوەکان
1. رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO
2. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان – METRO
3. رێکخراوی بەندی ١٩
4. رێکخراوى کوردستان بۆ چاودێرى مافەکانى مرۆڤ- KOHRW
5. رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
6. رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان – PDO
7. رێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤ – DHRD
8. ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆگەشەپێدانی تواناکانSODP
9. رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
10. پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن PNVK
11. رێکخراوی خانزاد
12. رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
13. رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DABIN
14. رێکخراوی سابات
15. رێكخراوي ستيب بو ديموكراسي وهەڵبژاردن
16. توڕي chav بو جافديري ديموكراسي ومافي مروف
17. یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان – لقی هەولێر
Image
Emma Organization for Human Development was founded in 2013 by three female activists with a vision to advance the role of women in society, promote gender equality and empower women in Kurdistan. “Emma” is a Kurdish term meaning (WE) and is the concept by which this organization functions as a unit working together as "One Team" from different cultural backgrounds and religious beliefs to achieve goals and rebuild lives.

Related Posts: